Accessibility links

هه‌ڵگوورد سه‌مه‌د: هیچ گرووپێکی تیرۆرستی ناتوانێت ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌ناوببات.


هه‌ڵگوورد سه‌مه‌د
هه‌ڵگوورد سه‌مه‌د

ئه‌مرۆ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ڕابه‌رانی جیهان خۆپشاندانی ملێۆنی له‌فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تی له‌پاریس دژ به‌کرداره‌ تیرۆرستیه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشویی پاریس ئه‌نجامدرا.

ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆره‌ی سه‌رکرده‌کانی جیهان له‌خۆپیشاندانه‌که‌ی پاریس چ په‌یامێک به‌جیهان ده‌گه‌ێنێت؟ به‌تایبه‌تی ملێۆنه‌ها خه‌ڵکی مسولمان له‌فه‌ره‌نسا و ئه‌روپا ئه‌ژین ئایا تووڕه‌بوون له‌نێو خه‌ڵکی ئه‌وروپادا دژ به‌ڕه‌وه‌ندی موسڵمان به‌دی ده‌کرێت، ئایا کاردانه‌وه‌ دژیان له‌ئه‌وروپا هه‌بوو، ئه‌مه‌ ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان هه‌ڵگوورد سه‌مه‌د دانیشتووی فه‌ره‌نسا.

هه‌ڵگوورد ده‌ڵێت: جیهان به‌م خۆپشاندانه‌ هاوخه‌می دژ به‌کرداره‌ تیرۆرستیه‌که‌ی‌ پاریس نیشاندا.

ده‌شڵێت: له‌شاری پاریس گرژی له‌ده‌وروبه‌ری چه‌ند مزگه‌وتێک درو‌ست بوه‌، پۆلیسی فه‌ره‌نسا توانی دۆخه‌که‌ کۆنترۆڵکات، له‌ئێستاشدا مشتوومرێکی گه‌وره‌ په‌یدابوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و کردارانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ئاینه‌وه‌ هه‌یه‌؟، ئایا ئاین کاردانه‌وه‌ی له‌مشێوه‌یه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت؟.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: دوای ئه‌و شۆکه‌ گه‌وره‌یه‌ی هاوڵاتیانی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه‌ تووشی بوون له‌ڕۆژانی داهاتووشدا ئه‌م مشتوومڕ‌ له‌نیوان خه‌ڵکیدا په‌ره‌ده‌سنێت به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ یه‌که‌م کرده‌وه‌ نیه‌ ڕووده‌دات، پێشتر له‌ئه‌ورپا و ووڵاتانی خۆرئاوا ڕوویداوه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ئه‌مریکا له‌11ی سێپته‌مبه‌ردا ڕوویدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:56 0:00

XS
SM
MD
LG