ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی تورکیا ده‌ڵێت ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 6 که‌س ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ژنێـکه‌وه کرایه سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی ئاسته‌نبوڵ و له ئاکامدا پـۆلیسێـک کوژرا و پـۆلیسێـکی دیکه برینداربوو.
ئاژانسی دهنگوباسی ئانادۆلو ده‌ڵێت گومانباره‌کان که ژماره‌یه‌کیان که‌سانی بیانین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له لایه‌ن ده‌زگای دژه تێرۆر له ئسته‌نبوڵ لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
هه‌ندێـک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا ده‌ڵێن خۆکوژه‌که ژنێـکی ڕووسی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک چیچانی بووه.
کۆمه‌ڵێـکی چه‌پـڕه‌و به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه‌ی 6 ی مانگی یه‌ک ڕاگه‌یاند، به‌ڵام پاشان له قسه‌که‌ی پاشگه‌زبووه‌وه و گوتی به هه‌ڵه ئه‌و هێرشه‌ی خستووه‌ته ئه‌ستۆی ئهندامهکانیـیهوه.