زیاتر له 10 سـاڵه ده‌سـتوری ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق له لایه‌ن خه‌ڵـکی عێراقه‌وه له ڕیفراندۆمێـکدا په‌سه‌ندکرا که تیایدا مادده‌ی 140 دانراوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق. به‌پـێی ئه‌و مادده‌یه ده‌بوایه هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2007 به ته‌واوی جێبه‌جێ بکرایه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا چووینه‌ته سـاڵی 2015 وه و هێشـتا کێشه‌که وه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه.
به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی داعش، هه‌میشه ناکۆکیـیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کراونه‌ته پاساو بۆ دانانی کۆسپ له به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی ئه‌م مادده‌یه.
ئه‌مساڵیش جگه له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی داعش هه‌موو کێشه‌کانی دیکه‌ی نێو وڵاته‌که‌ی وه‌لاناوه، ته‌رخان نه‌کردنی بڕه پاره له بودجه‌ی سـاڵی 2015 بۆ جێبه‌جێـکردنی مادده‌که شتێـکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوبوو، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌و گومانانه‌ی به‌هێزکردووه که حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق خوازیاری جێبه‌جێکردنی ئه‌م مادده‌یه نیـیه.
لێره‌دا کۆمه‌ڵێـک پـرسیار گه‌ڵاڵه ده‌بن، کێ له جێبه‌جێ نه‌کردنی مادده‌ی 140 به‌رپـرسیاره؟ نیگه‌رانیـیه‌کانی کورد له ته‌رخان نه‌کردنی بڕه پاره بۆ جێبه‌جێکردنی مادده‌که له جێگه‌ی خۆیانن؟
له ڕوانگه‌یه‌کی دیکه‌وه، کۆنترۆڵکردنی زۆربه‌ی ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان له لایه‌ن هێزی پـێشـمه‌رگه‌وه وه‌ها ناکات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردسـتان ببێته ئه‌مری واقیع؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
تاریق گه‌ردی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.