ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: هێزه سیاسیه کورده‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر زور زوو نێوانیان ناخۆش ده‌بێ، زۆر زوو شهر ده‌که‌ن، زۆر دره‌نگ ئاگر به‌س ده‌که‌ن وه زۆر دره‌نگتر ئاشتیان ده‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت زۆری لایه‌ن کوردیه‌کان ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانیاندا سازن له‌گه‌ڵ کورده‌که‌دا ساز نیین. پاش زیان و ئه‌زمۆنی ده‌یان ساڵه هێشتا هیچ کام ئاماده نییه له‌سه‌ر ئه‌سپی خۆێ بۆ برا کورده‌که‌ی بێته خواره‌وه. ئایا ئه‌م جۆره فه‌رهه‌نگه کۆتایی هه‌یه؟
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆله‌ری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دیاره ئینسان نابێ ره‌شبین بێ وه ئه‌بێ بڵی کۆتایی هه‌یه، به‌و واتاییه‌ی که ده‌کرێ فه‌رهه‌نگێکی سیاسی پێکه‌وه هه‌ڵکردن و هه‌ڵس و که‌وت کردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تریش بکرێ، به‌ڵام به داخه‌وه زۆر درێژه‌ی کێشاوه. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت من چه‌ند ساڵێک له‌مه‌و به‌ر له کۆرێکدا لێره به‌شداریم کرد ووتم هێزه سیاسیه کورده‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر زور زوو نێوانیان ناخۆش ده‌بێ، زۆر زوو شهر ده‌که‌ن، زۆر دره‌نگ ئاگر به‌س ده‌که‌ن وه زۆر دره‌نگتر ئاشتیان ده‌بێته‌وه، که‌چی هه‌ر هه‌مان هێزی سیاسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی داگیرکه‌ر و له‌گه‌ڵ دوژمنان زۆر دره‌نگ ده‌که‌ونه کێشه‌وه، زۆر دره‌نگ شهر ده‌ست پێده‌که‌ن، زۆر زوو ئاگر به‌س ده‌که‌ن وه زۆر زوو ئاشت ده‌بنه‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که‌متر به‌رژه‌وه‌ندی باڵا له‌به‌ر چاو ده‌گێردرێ. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ سه‌رچاوه‌ی ناکۆکیه‌کان له نێوان لایه‌نه کوردیه‌کاندا یه‌که، کاک ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت نه‌خێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی به عه‌قلانیه‌تی جۆراوجۆروه هه‌یه و فه‌رهه‌نگی سیاسی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان جیاوازه. کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت ساڵی 1980 جیمی کارته‌ر سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا بوه، ژیسکاردیستان سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا و مارگریت ثاچهر سه‌رۆک وه‌زیر بریتانیا، که‌چی ئێستا ساڵی 2015 هیچ کام له‌وانه نه که‌سیان، نه که‌سی نزدیکیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مابێته‌وه وه زۆر زۆر دوور که‌وتوه‌ته‌وه به‌ڵام له کوردستانهکهێ ئێمه که‌سانێک ئێستاکه رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌کانمان ده‌که‌ن که هه‌ر ئه‌و ساڵه بوون ئه‌وانیش، واته به‌شێکی به داخه‌وه کێشه‌ی کهسایهتیهکانمانه که ئاماده نیین رێگا بده‌ن به نه‌وه‌یه‌کی نوێ بگره هه‌ر له پارته‌که‌ی خۆێ بێته پێشه‌وه وه حیزبه‌که بباته پێشه‌وه".