Accessibility links

سه‌لام عه‌بدوڵا: ئاواره‌کانی خانه‌قین ماندگار نیین به‌ڵکۆ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان


Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا
Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا

سه‌لام عه‌بدوڵا: ئاواره‌کانی خانه‌قین ماندگار نیین به‌ڵکۆ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان

له‌سه‌ر ئه‌نجامی هێرشه‌کانی مانگانی کۆتایی ساڵی رابوردووی تیرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌رده‌وام بوونی ئه‌و شه‌ره‌، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌کانی تر روویان کردوه‌ته‌ خانه‌قین.

FILE - Displaced families, who fled from Islamic State violence in Mosul, sit at the Ali Awa refugee camp near Khanaqin city, Iraq, Oct. 22, 2014.
FILE - Displaced families, who fled from Islamic State violence in Mosul, sit at the Ali Awa refugee camp near Khanaqin city, Iraq, Oct. 22, 2014.

سه‌لام عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له‌ شاری خانه‌قین ‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئاواره‌کان له‌ شار و ئاواییه‌کانی جه‌له‌ولا، سه‌عدیه‌ هه‌تا ده‌روات بۆ لای (جبل منصور) و ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاره‌بانه‌وه‌ هاتوون و زۆربه‌یان عه‌ره‌بن به‌ڵام تورکمان و کوردیشی تیایه‌. کاک سه‌لام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێستا نزیکه‌ی 70 هه‌زار ئاواره‌ له‌ شاری خانه‌قین هه‌یه‌ و له‌ پێشدا کۆمه‌ڵیک ئاواره‌ له‌ ته‌لعفه‌ره‌وه‌ هاتن به‌ڵام ئه‌وانه‌ به‌رێ خانه‌قینه‌وه‌ تێپه‌رین بۆ ناوچه‌کانی خواره‌وه‌. کاک سه‌ڵام ده‌شڵێت یونیسیف، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆچ و کۆچبه‌ری و رێکخراوه‌ سڤیله‌کان یارمه‌تی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌ده‌ن و حکومه‌تی هه‌رێمیش ئاسایش دابین ده‌کات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:03 0:00

XS
SM
MD
LG