سه‌رۆک ئۆباما شه‌وی سێشه‌ممه له به‌رده‌م کۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ژێر کۆنترۆڵی کۆمارییه‌کان، وتاری سـاڵانه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی وڵات پێشکه‌ش کرد. سه‌رۆک له وتاره‌که‌یدا باسی باشتربوونی ره‌وشی ئابوری وڵاتی کرد و داوای له کۆنگرێس کرد لاپه‌ڕه هه‌ڵدرێته‌وه و پشتگیری له به‌رنامه‌کانی ناوخۆی بکرێت. ئۆباما گوتیشی قه‌یرانه‌کان تێپه‌ڕیون. له وتاره‌که‌دا، سه‌رۆک به‌ڵێنی دا له‌سه‌ر رێبازی ده‌ره‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت که تێکه‌ڵاوێکه له "هێزی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ دیپلۆماسییه‌تی به‌هێز."
پرۆفیسۆر کرمانج گوندی شاره‌زا له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما ژماره‌یه‌ک کاری چاکی کردووه به‌ڵام به پێی پێویست ئیعتیباری پێی نه‌دراوه. له‌مه‌ڕ رێبازی ده‌ره‌وه و شه‌ڕ به‌دژی داعش. گوندی ده‌شڵێت ئه‌مه‌ریکا و جیهان ناخوازن ته‌نانه‌ت سهربازێکیشان له شه‌ڕی دژه داعش بکوژرێت. ئه‌و ده‌ڵێت جیهان به‌پرسیارێتی ئه‌خلاقی هه‌یه زیاتر یارمه‌تی کورده‌کان له‌و شه‌ڕه بدات.