له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌رکێکی په‌رله‌مان چاودێریکردنی ده‌زگاکانی جێبه‌جێکردنه، به‌ڵام زۆر جار په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گله‌ییه بۆته‌وه که لاوازه له چاودێریکردنه‌که‌یدا.
له زۆربه‌ی بۆنه‌کاندا کاتێک لیژنه‌یه‌ک له لیژنه‌کانی په‌رله‌مان پرسیاری هه‌بوبێت له‌ژێر ناوی میواندارییدا بانگهێشتی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی کردووه نه‌ک لێپێچینه‌وه.
ژیار موحه‌مه‌د، پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت به‌کارهێنانی تێرمی میوانداری کردن له لیژنه‌کانی په‌رله‌ماندا له ڕووی یاساییه‌وه بابه‌تێکه و به‌ڵام به دیوه‌که‌ی تری‌دا دڵنه‌وایی کردنێکی سیاسیانه‌ی لایه‌نه‌کانه بۆ یه‌کدی و ده‌شڵێت له ئێستادا میوانداریکردن له په‌رله‌ماندا ته‌نها بۆ ڕازیکردنی لایه‌نه‌کانه و ئه‌گه‌ریش نه‌ڵێین ڕێکه‌وتنێکی ڕاسته‌وخۆی لایه‌نه‌کان خۆیانه ئه‌وا بێگومان ڕێکه‌وتنی ناڕاسته‌وخۆی نێوانیانه و ئاماده‌بوونی هه‌ر کاربه‌ده‌ستێکی حکومه‌تی هه‌رێمیش بۆ ڕوونکردنه‌وه‌دانه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌رن و دواتریش له ڕاگه‌یاندنه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانیانه‌وه دڵی لایه‌نگرانی خۆیان بده‌نه‌وه که ئه‌مان کاری خۆیان ده‌که‌ن.
ژیار موحه‌مه‌د ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات یه‌کێک له خاڵه نێگه‌تیڤه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی بنکه فراوان، لاوازکردنی ئه‌رکی چاودێریکردنی په‌رله‌مانه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌که‌ونه خاترگرتنی یه‌کتر به‌هۆی نه‌مانی ئۆپزسیۆنه‌وه له په‌رله‌ماندا وه‌ک چۆن له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمدا ده‌بینرێت و ده‌شڵێت ڕاسته ئه‌م گه‌ڕه‌ی په‌رله‌مان له هه‌ندێک بواردا چالاکه به‌ڵام له بواری چاودێری و پرسیارکردن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو کێشانه‌ی ئێستا هه‌ن نه‌مانبینی سه‌رۆکی حکومه‌ت یان وه‌زیرێکی کابینه‌ی حکومه‌ت بانگهێشتی په‌رله‌مان بکرێت هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌ک ده‌ڵێت گه‌ر بۆ ڕوونکردنه‌وه‌دانیش بێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ژیار موحه‌مد کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: