Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: کۆبانی پاش ڕزگارکردنی له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی


دواجار پاش نزیکه‌ی 5 مانگ له‌ داکۆکیکردنێکی سه‌رسه‌ختانه‌، شاری کۆبانی ڕزگارکرا، پیلانه‌کانی ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ داگیرکردنی ئه‌م شاره‌ پوچه‌ڵکرایه‌وه‌، به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه‌ ئایا پاش ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ مه‌ترسیه‌کان ده‌ڕه‌وێنه‌وه‌؟

زۆرێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ سیاسی و ئاسایشیه‌کان له‌وبڕوایه‌دان ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ کۆبانی ڕوویدا سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاوی کورده‌ دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ هه‌ردوو ڕووی ستراتیژی و سیمبۆلیه‌وه‌، به‌ڵام ده‌شڵێن بینینی پاشه‌کشه‌ی چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ مانای شکست پێهێنانی کۆتاییده‌وڵه‌تی ئیسلامی نییه‌ و هه‌روه‌هاش ناکرێت وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک لێی بڕوانرێت که‌ کۆتایی شه‌ڕی کورده‌ دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

کۆبانی، ئه‌م شاره‌ به‌شه‌ڕ وێرانبووه‌ جارێکی تر ده‌که‌وێته‌وه‌ ئامێزی خه‌ڵکی خۆی، ئه‌وانه‌ی نزیکه‌ی 5 مانگه‌ بێ پشوو داکۆکی لێده‌که‌ن.

نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی جیهانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆڵی هه‌بووه‌ له‌م شه‌ڕانه‌ی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا، به‌ڵام له‌ هه‌مان ده‌میشدا ناکرێت خۆ له‌و ڕاستیه‌ لابدرێت به‌ تایبه‌تیش له‌م شه‌ڕه‌دا پێویست به‌ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ستراتیژیه‌تیه‌کان هه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو پیلانگێڕیه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ سوننه‌یه‌.

عه‌لی که‌ریمی
عه‌لی که‌ریمی

میوانی به‌رنامه‌:

عه‌لی که‌ریمی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر

شه‌ڕی پاراستن و ڕزگارکردنی کۆبانی هه‌ر ته‌نها دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نه‌بووه‌ به‌ڵکو تا ئه‌ندازه‌یه‌کیش شکاندنی ڕێبازه‌ سیاسیه‌کان و ڕه‌هه‌ندی کارکردنی وڵاتانی ناوچه‌که‌ش بووه.

ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا پێ له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و ڕوانینه‌ی خۆی داده‌گرێت که‌ هه‌بوونی هه‌رێمێکی کوردی له‌ سوریادا هاوشێوه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت هه‌رێمه‌که‌ی باکوری عێراق هه‌رگیز جێی قایل بوون نییه‌ و سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گێرمه‌وکێشه‌ی گه‌وره‌ له‌ ئاینده‌دا دروست ده‌کات، سه‌رۆکی تورکیا له‌ کۆتایی گه‌شته‌که‌یدا بۆ ئافریکا وه‌های گووت.

لێره‌دا یه‌کێک له‌ پرسیاره‌کان ئه‌وه‌یه‌ ئایا کاریگه‌ری تورکیا له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی کورد له‌ ناوچه‌که‌دا زیاتره‌، یان له‌ دروستکردنی سه‌ختی بۆیان؟

ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌رۆکی تورکیا نیشانی ده‌دات به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ خستنه‌گه‌ڕی زیاتری فشاری ئابوری و سیاسی بۆسه‌ر کورد له‌ ڕۆژئاڤا.

‌‌ئایا ده‌کرێت ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ و سه‌رکه‌وتنه‌کانی تریش له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بکرێنه‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی؟

پاش ڕزگارکردنی کۆبانی پێویسته‌ چی بۆ ئه‌م شاره‌ بکرێت؟ چۆن ده‌توانرێت وه‌ک سیمبۆلێک بۆ به‌رخۆدان و داکۆکیکردن بهێڵدرێته‌وه‌؟

که‌م نین ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن با ئه‌م شاره‌ له‌ ئێستادا وه‌ک مۆزه‌خانه‌یه‌کی زیندووی لێبکرێت و شاره‌که‌ خۆی داستانه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌کانی به‌رخۆدانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)‌ و یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه‌) بۆ خه‌ڵک بگێڕێته‌وه.

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:52 0:00

XS
SM
MD
LG