وتووێژی دوو ڕۆژه‌ی مۆسـکۆی نێوان حکومه‌ت و هه‌ندێـک له لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کۆتایی‌پـێهات بێ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامێـک بگات، به‌ڵام بڕیاردراوه له ئاینده وتووێژی زیاتر ئه‌نجام بدرێت.
به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری سوریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که سه‌رۆکایه‌تی شاندی حکومه‌تی ده‌کرد له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وتووێژه‌کانی به "باش" ناودێرکرد و گوتی بێگومان ئه‌نجامی ته‌واوی نابێت، چونکه وتووێژێـکی سه‌ره‌تایی بوو."
پاشان گوتی له‌گه‌ڵ دۆسته ڕووسه‌کانیان ڕێـکه‌وتوون که‌وا له داهاتوو وتووێژی زیاتری له‌و جۆره ئه‌نجام بده‌ن و له ڕێـگه‌ی که‌ناڵه دیـپـلۆماسیـیه‌کانه‌وه کاته‌که‌ی دیاریبکه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خاڵه‌کانی ته‌وه‌ری وتووێژه‌کانی مۆسکۆ ده‌ربڕیوه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی سـانای حکومه‌تی سوریا له‌م باره‌یه‌وه گوتی هه‌شت خاڵ بوون، له‌وانه شه‌ڕی دژه تێرۆر و توندڕه‌وان له‌سه‌ر خاکی سوریا و پاراستنی له‌شـکر و هێزه چه‌کداره‌کان وه‌کو سمبوڵێـک بۆ یه‌کگرتووی نیشتیمانی و هه‌روه‌ها داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بپارێزرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئاینده‌ی وڵات بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ڕاده‌ربڕین و دیموکراسی و هه‌روه‌ها ڕه‌تکردنه‌وه‌ی بوونی هێزی چه‌کداری بیانی له وڵاته‌که‌دا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌ت.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسا له زاری یه‌کێـک له‌و که‌سانه‌ی ئۆپـۆزسیۆن که به‌شـداریـیان کردبوو بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی گرژیـیه‌کان له‌وه که‌متربوون که چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا.
جێی ئاماژه‌یه هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا که لایه‌نێـکی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆنه به‌شـداری له وتووێژه‌کاندا نه‌کرد.
شاندی حکومه‌ت له 6 که‌س پـێـکهاتبوو و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش له 32 که‌س که به‌شێـکیان له ئۆپـۆزسیۆن بوون و به‌شه‌که‌ی تریان که‌سانی بێ لایه‌ن بوون.