"من باڵ لە یەك نادەم و تۆ لە فڕینم تێ بگە"
ئه‌مه وێنه شیعریه‌کی (سدیق عه‌لی) یه له بناری کێوهڕهشهوه.
(سدیق عه‌لی) شاعیرێکه نه‌رم نه‌رم یاری له‌گه‌ڵ فه‌نتازیادا ده‌کات، ئاوازێکی هێمن ده‌ژه‌نێ له‌گه‌ڵ شیعره‌کانیدا، خه‌ون بۆ ئه‌وانه ده‌گێڕێته‌وه که ئاره‌زوویان له خه‌ون بینینه.
له هیلاكی هه‌ورازی جێهێشتنی ئه‌وو
پشوی سێبه‌ری گه‌یشتنی تۆدا
من خاسترین مهردمم بۆ مه‌رگ.....
له پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه شیعریه‌ی (سدیق عه‌لی) گومانێک به ژماره‌یه‌ک پرسیاره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به یه‌که دژ به یه‌که‌کان له ژیاندا وه‌ک ژیان و مه‌رگ، به‌هه‌شت و سێ‌و، ئاگر و ئاو، باش و خراپ...هتد. (سدیق عه‌لی) له‌م وێنه شیعریه‌یدا له یه‌ک کاتدا ده‌بێته سیزیفی هه‌ورازه‌کان و ده‌شبێته ده‌روێشێک بۆ خه‌ونی هه‌ناسه‌یه‌کی ئارام، به‌ڵام له هه‌ردوو باردا ده‌بێته توخمی سه‌ره‌کی بۆ گه‌ڕان به شوێن ژیانێکی تردا، ژیانێک ئۆقره‌یی پێ ببه‌خشێت.
ئه‌م شاعیره‌مان چ پێناسه‌یه‌کی بۆ شیعر هه‌یه؟ چ په‌یامێکمان پێده‌به‌خشیت؟ بۆ شیعر ده‌نوسێت؟
دۆزینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی له شیعردا یه‌کێکه له کۆڵه‌که‌کانی داهێنان.داهێنان به مانای ئه‌فراندن و به‌رز ڕاگرتنی ئه‌ندێشه‌کانی مرۆڤ ، به مانای پیرۆزکردنهوهیهکی نوێخوازیانه و هاوچه‌رخانه‌ی خودی شیعر و جیاکردنه‌وه‌ی قۆناغه شیعریه‌کان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که دیاریکردنی قۆناغه‌کانی شیعر له نوسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌م ژانره فه‌رهه‌نگیه‌دا گرنگی خۆی هه‌یه به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ڕیزبه‌ندی قۆناغه‌کان له کلاسیکی و ڕیالستی سه‌رده‌می گۆران و ڕوانگه‌ی شێرکۆ بێکه‌س و هاوڕاکانی ده‌رنه‌چووه. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغانه تێگه‌یشتنه له بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له‌و قۆناغانه و دۆزینهوهیڕهههنده هاوبه‌شه‌کانی نێوانیانه، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی شیعر نوسین کارکردنه له‌سه‌ر ڕۆشنبیری.
هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ره‌وه فه‌رهه‌نگیه‌کان باس له شیعری پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، وه‌لێ به‌لای هه‌ندێکیشیانه‌وه وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کی ئه‌وتۆ له ئارادا نییه که شیعری پاش ڕاپه‌ڕینی پێ بناسرێته‌وه.
یاخیبوون وگومان له شیعره‌کانی (سدیق عه‌لی) دا ئاماده‌ییان هه‌یه، خامۆشی ده‌نوسێته‌وه، بێده‌نگی ده‌خوێنێته‌وه، هیدی هێدی وێنه شیعریه‌کانی خۆیمان پێ ئاشنا ده‌کات تا ئێمه‌ی خوێنه‌ر بخاته به‌رده‌م پرۆسه‌کانی پرسیار کردنه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) یه: