توندڕه‌وه کورده‌کانی ناو ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دیمه‌نێکی ڤیدیۆیی بڵاوده‌که‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی شاری که‌رکوک ده‌که‌ن.
پاش بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه ڤیدیۆییه، توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له چه‌ند ناوچه‌یه‌که‌وه هێرشیان بۆسه‌ر که‌رکوک ده‌ستپێکرد.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی دیارده‌ی توندڕه‌وی له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا جێی ده‌بێته‌وه؟
پارێزه‌ر ڕازاو عه‌بدول، چاودێری سیاسی له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێت شکستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا له هه‌رێمه‌که‌دا به‌رامبه‌ر توانای مرۆیی کۆمه‌ڵگا و قاڵ نه‌بونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگادا یه‌کێکه له هۆکاره‌کان و ده‌شڵێت هۆکاری تریش هه‌ن له‌وانه ئاگادار نه‌بوون له وتاره‌کانی ڕۆژانی هه‌ینیی هه‌ندێک له مزگه‌وته‌کان.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڕازاو عه‌بدول ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و وتارانه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی له هه‌ندێک له مزگه‌وته‌کانه‌وه ده‌درێن که هاندانن بۆ توندوتیژی و توندڕه‌ویی له‌لایه‌ن به‌شێکی کۆمه‌ڵگاوه گوێی لێ ناگیرێت، وه‌ک ده‌ڵێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه که کاریگه‌رییان نه‌بێت له ده‌مێکدا ده‌سه‌ڵات زه‌مینه‌یه‌کی بۆ هه‌ندێک له‌و وتارخوێنانه ڕه‌خساندووه به‌وه‌ی لێپێجینه‌وه ناکات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌و وتارانه‌دا چی ده‌گوترێت یان ناگوترێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: