Accessibility links

سه‌لام عه‌بدوڵا: پێشوازی له‌ ته‌رمه‌که‌ی حوسه‌ێن مه‌نسور له‌ ده‌یان ساڵی رابوردوودا بێ وێنه‌ بوه‌


Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا
Salam Abdulla سه‌لام عه‌بدوڵا

سه‌لام عه‌بدوڵا: پێشوازی له‌ ته‌رمه‌که‌ی حوسه‌ێن مه‌نسور له‌ ده‌یان ساڵی رابوردوودا بێ وێنه‌ بوه‌

له‌ درێژایی ساڵاندا خانه‌قین وه‌کو هه‌ر شارێکی تری کوردستان به‌شی خۆێ له‌ رۆڵه‌کانی پێشکه‌ش به‌ گه‌له‌که‌ی کردووه‌ و له‌ پێناویدا هه‌میشه‌ گیانیان له‌سه‌ر ده‌ست بوه‌، که‌ دوواترینیان زینده‌ یاد حوسه‌ێن مه‌نسوره‌. خانه‌قین چۆن پێشوازی له‌ ته‌رمه‌که‌ی کرد؟

Major General Hussain Mansour
Major General Hussain Mansour

سه‌لام عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کان له‌ شاری خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" ته‌واوی خه‌ڵکی خانه‌قین، له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ هه‌تا سلێمانی له‌ دوێنیه‌وه‌ سه‌رقاڵی پێشوازیکردنن له‌ ئه‌بو عه‌لی، کاک سه‌لام ده‌ڵی به‌ ده‌گمه‌ن له‌ ده‌یان ساڵی رابوردوودا، مرۆڤێک، سه‌رکرده‌یه‌ک، خه‌باتگێڕێک به‌م شێوه‌یه‌، به‌م شانازیه‌، به‌م گه‌وره‌ییه‌، به‌م به‌رفراوانیه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خشانه‌ دوور له‌ هه‌ر فه‌رمانێکی حیزبی و حکومی پێشوازی لێکرابێت، ئه‌م شانازیه‌ برایه‌ قه‌د و باڵای شه‌هید حوسه‌ین. کاک سه‌لام ده‌شڵێت له‌مه‌و دووا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بڵێن یا حوسه‌ێن، ئه‌وا ئێمه‌ ئه‌ڵێن یا حوسه‌ینه‌که‌ی ئه‌ڵوه‌ن، یا حوسه‌ینکه‌ی کوردستان، یا ئه‌بو کاروانه‌که‌ی خانه‌قین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:11 0:00

XS
SM
MD
LG