Accessibility links

UN ئاماری قوربانییه‌کانی مانگی 1ی عێراق بڵاو ده‌کاته‌وه‌


ئۆفیسی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ڕاده‌گه‌ێنێت تووندوتیژی به‌هۆی شه‌ڕی دژ به‌ ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ مانگی 1 ی ئه‌مساڵدا بووه‌ به‌ هۆی کوشتنی به‌لایه‌نی که‌م 1375 که‌س له‌ وڵاته‌که‌دا.

ئۆفیسی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق ناسراوه‌ به‌ یونامی ڕایگه‌یاند ژماره‌ی قوربانییه سڤیله‌کان گه‌یشتووه‌ته‌ 790 که‌س و ئه‌وه‌ی تریش ‌ ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشن. به‌لایه‌نی ‌که‌مه‌وه‌ 1469 که‌سی سڤیل و 771 که‌س له‌ ئه‌ندامانی هێزی ئاسایشیش بریندار بوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتیشی شاری به‌غدا گه‌وره‌ترین ژماره‌ی قووربانیانی به‌رکه‌وتووه.

به‌ پێی ئاماره‌کانی یۆنامی ساڵی 2014 خوێناویترین ساڵ بووه‌ له‌وه‌تای ساڵانی 2006 و 2007 له‌ عێراق. له‌ ساڵی 2014 دا 12 هه‌زار و 282 که‌س له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق کورژاون و 23 هه‌زار و 126 که‌سیش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG