ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز بابه‌تێـکی له لاپه‌ڕه‌کانی بیروبۆچوون‌دا بڵاوکردووه‌ته‌وه له ژێر ناونیشـانی "چۆن حکومه‌تی عێراق یارمه‌تی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌دات". ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌موو جۆره یارمه‌تیـیه‌کی دراوی ده‌ستده‌که‌وێت به ڕێگای قاچاغیکردن به نه‌وت و داسه‌پاندنی باج به‌سه‌ر خه‌ڵـکی و دزینی که‌لوپه‌ل و ئاسه‌واری مێژوویی و فرۆشتنیان، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی مه‌زنی دیکه که گوایه ئه‌وه‌نده باس ناکرێت، ئه‌ویش دابینکردنی موچه‌یه له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه بۆ کارمه‌ندانی ده‌زگا خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی ژێر ده‌سـتی داعش.
له‌م باره‌یه‌وه حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق کردووه.