تا ساڵی ڕابردووش تورکیا کاندیدێکی به‌رچاو بوو بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا. به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت پاشه‌کشه‌کانی ئانکه‌ره له به‌ره‌وپێشچونه‌کان و به‌رز ڕاگرتنی مافه‌کانی مرۆڤ و مافه سیڤیڵیه‌کان و مافه‌کانی کورد و که‌مایه‌تیه ئاینیه‌کان پرسیارگه‌لێکی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه له‌سه‌ر ئایندهی تورکیا.
ئایا ئه‌م پاشه‌کشانه دابڕان له نێوان ڕۆژئاوا و تورکیادا دروست ده‌که‌ن؟
ئایا ئه‌م پاشه‌کشێیه‌ی تورکیا له دیموکراسی، وڵاته‌که ده‌باته‌وه به‌ره‌و سه‌روه‌ختی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی؟
زۆرێک له چاو‌دێر و شیکه‌ره‌وه تورکه‌کان خۆیان ده‌ڵێن پارتی داد و گه‌شه پێدان (ئاکه‌په)ی فه‌رمانڕه‌وا هه‌موو ڕه‌خنه‌گرتنێک و ده‌نگێکی ناڕه‌زایی به دوژمن و خائین داده‌نێت، ئه‌مه‌ش ده‌یان پرسیار و گومان ده‌خاته سه‌ر ڕه‌وشی تورکیا.
یه‌کێک له گازه‌نده‌کان ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ته‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌کرێت. ئه‌و کاته‌ی ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیر بووه ته‌واوی بڕیاره‌کانی حکومه‌ت لای خۆی بووه و ئێستاش که بۆته سه‌رۆکی کۆمار، حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو خاوه‌نی بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه نییه.
میوانی به‌رنامه:
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر، شاره‌زای کاروباری تورکیا
وه‌ک شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن تورکیا به‌ره‌و سیسته‌مێکی تۆتالیتاری ده‌ڕوات ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه‌ی ڕێبه‌رانی وڵاته‌که نه‌ک هه‌ر ته‌نها هه‌نگاو به هه‌نگاو له ڕۆژئاوا دووری ده‌خاته‌وه، به‌ڵکو ده‌شبێته مایه‌ی هه‌روادێ و لاوازبوونی ڕۆڵی ئانکه‌ره له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌و ڕوانگه‌یه‌ی هه‌ر ته‌نها باری ئابووری و سیاسه‌تی ئابووری تورکیا ڕۆڵگێڕ نابن هێنده‌ی ئه‌وه‌ی دیموکراسی و جه‌خت کردنه‌وه له مافه سیڤیڵیه‌کان ده‌توانن پێگه‌ی تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا تۆکمه بکه‌ن.
ئایا ئانکه‌ره ده‌توانێت به‌رده‌وامی بدات به کاریگه‌ریه‌کانی خۆی له‌سه‌ر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟
پێشتر ئانکه‌ره به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه که به به‌هاری ئیسلامی ناسراوه ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌ی بۆ ڕه‌خسا تا سیاسه‌ته‌کانی خۆی پاوان بکات و ده‌ستی هه‌بێت له ئاڕاسته‌کردنی ڕووداوه‌کاندا، بهڵاموهک چاو‌دێر ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن تورکیا ناتوانێت بۆ هه‌تا هه‌تایه وازیه‌کانی خۆی له نێو ڕه‌خساندنی دیموکراسی و سه‌پاندنی سوننهگهرایدا بکات.
سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئانکه‌ره له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر به کورد له سوریادا و هه‌روه‌هاش شه‌ڕی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئاماژه‌ن به پاشه‌کشه‌کانی تورکیا له‌و پره‌نسیپانه‌ی پێشتر باسی ده‌کردن سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و ئاسایشی له‌و ناوچه پڕ کێشمه کێشه‌ی جیهاندا.
ڕه‌وشی ئه‌م دواییه‌ی سوریا و عێراق له پاش ده‌رکه‌وتنی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌بووه به‌سه‌ر باره سیاسیه‌که‌ی تورکیاوه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: