شیعر هه‌ر شیعره جا له هه‌ر پارچه‌یه‌کی نیشتیمان‌دا بێت، به‌ڵام ده‌شێت خه‌مه‌کان و ئه‌ندێشه‌کانی ئه‌وانه‌ی ده‌قێکی شیعری ده‌نوسن جیاواز بن.
دکتۆر هیڤا په‌ناهی (فاتیمه‌ی حسێن په‌ناهی) به خه‌م و خه‌ونه‌کانی خۆیه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێ ده‌هێڵێت و ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌کات، ژیارێکی تر به هزری خۆی ده‌به‌خشێت، له وڵاتێکی لێوان لێو له هزر، شیعر له ئامێز ده‌گرێت.
ئه‌م شاعیره‌مان له‌گه‌ڵ وێنه شیعریه‌کانیدا بۆ نمونه نومایشتی دیمه‌نه‌کانی به‌رخۆدان و وێرانکاری شارێکی وه‌ک کۆبانی ده‌کات و له‌وێوه به‌شوێن ماناکان و به‌ها به‌رزه‌کانی مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێت:
مرۆڤەکان لە خۆرەتاو لە دایک دەبن
مرۆڤەکان بەردەوامن لە بێ کۆتایی دا
ژیان لە دەستەکانمدا بارانە
شار بارانە، شادی بارانە و خوێن بارانە
لە ناو چاوەکانمدا خۆرەتاوێک هەیە
ئەتۆ چاوەکانی منی و منیش خاک
تەڕ، تەژی لە چاو و ڕوناکی.....
(به‌شێک له شیعری / لە ناوچاوەکانی مندا تۆ خۆرەتاوی/هیڤا په‌ناهی)
شیعر زاده‌ی بیرکردنه‌وه و قاڵ بوونه‌وه‌یه‌کی ئێجگار به‌رفراونه له خود و ده‌وروبه‌ر و ئاسمان و سروشت، هه‌روا به سانایی شیعر نایه‌ته ده‌نگ گه‌ر نه‌بێته خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ورد و سه‌رنج ڕاکێش له دیمه‌نه‌کان.
ئه‌گه‌ر پێشتر باس له کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه ده‌کران و ده‌به‌سترانه‌وه به نوسینی شیعره‌وه، به‌ڵام بۆ ئێستا پێداچوونه‌وه به ڕۆشنبیریه‌کان و تێگه‌یشتن له ئه‌فسانه‌کان و به‌کارهێنانیان له ده‌قه‌کاندا به به‌رگێکی لێوان لێو له جوانکاری و پڕ له ئاوازی شیعریه‌وه گرنگیه‌کی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت لای خوێنه‌ران و لای ڕه‌خنه‌گرانیش.
لێتانی ناشارمه‌وه ده‌مێکه شیعره‌کانی دکتۆر هیڤا په‌ناهی ده‌خوێنمه‌وه، به‌رده‌وام هه‌ست به بوونی جیاوازی ده‌که‌م له نێوان ده‌قه‌کانی پێشتری و ئێستایدا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که ده‌توانم بڵێم ئه‌م خانمه شاعیره‌مان بڕوای به‌وه‌یه نوسینی ده‌قه‌کان و داڕشتنی ده‌ربڕینه‌کان له گۆڕانێکی به‌رده‌وامدان، هه‌ربۆیه پێویسته خودی شاعیریش به وریاییه‌وه له گۆڕانکارییه‌کان ئاگادار بێت و بتوانێت شێوازی نوسینه‌کانی خۆی له خانه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی و هاوچه‌رخیبووندابخاته به‌رده‌ست خوێنه‌رانی.
خۆزگە
خۆزگە بە بەردەکان،
بە زێخەکان خۆزگە
وا بە ئاو دەریا خۆیان دەشۆن،
بە خۆر خۆیان وشک دەکەنەوە،
خۆزگەم بەو کەسانەی وا عا شق دەبن و
قەد نامرن......
یۆنان چی به‌م شاعیره‌مان به‌خشیوه؟ ئه‌فسانه‌کانی یۆنان چ شتێکیان زێد کردووه له ئه‌زموونی ئه‌م خانمه شاعیره‌ماندا؟
ئایا فاتیمه‌ی حسێن په‌ناهی هاوبه‌شیه‌کی دۆزیوه‌ته‌وه له نێوان ئه‌فسانه‌کانی زێدی خۆی و یۆنانی نیشتیمانی دووه‌میدا؟
وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا)یه: