دکتۆر که‌مال که‌رکوکی به‌رپـرسی به‌شی ڕۆژئاوای که‌رکوک و قه‌زای دوبزی هێزی پـێشـمه‌رگه باس له ڕه‌وشی به‌ره‌کانی شه‌ڕی ناوچه‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌کشه‌ممه داعش به نیازی هێرشکردن بوون، به‌ڵام پـێشـمه‌رگه له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بوو و زیانی کوشنده‌یان پـێـگهیاندن.
دکتۆر که‌مال له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌ی که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵیدا سازیکردبوو، گوتی ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبیدا نیـین، چونکه نه‌ک هه‌ر سوودی نیـیه به‌ڵـکو زیانیشی هه‌یه بۆ خه‌ڵکی کوردسـتان و پـرۆسه‌ی دیموکراسی. گوتیشی ئه‌وان له کوردسـتان پـێشـمه‌رگه‌یان هه‌یه و ئه‌زمونی زۆری هه‌یه و ههماههنگیـیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی هه‌واڵێـک که ده‌ڵێت هادی عامری فه‌رمانده‌ی هێزی به‌در به به‌رپرسانی که‌رکوکی گوتووه داعش دژی هه‌مووانه و دژی هه‌موومان شه‌ڕ ده‌کات بۆیه پـێویسته ڕێگا بدرێت له که‌رکوک هه‌موو شه‌ڕی دژی داعش بکه‌ن، دکتۆر که‌مال گوتی ئه‌وان با له شوێنی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی کوردسـتان شه‌ڕی داعش بکه‌ن. گوتیشی کوردسـتان پـێویستی به هێزی ئه‌وان نیـیه.