رۆژی چوارشەممە لیجی بێنەلیست سوپاسالاری ئیتاڵیا گەیشتە شاری هەولێر و بڕیار وایە لەگەڵ مستەفا سەیدقادر وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق كۆببێتەوه.
ئیتاڵیا نیازی وایە چەكی قورس بە هێزەكانی پێشمەرگە بدات و ژمارەی راهێنەرەكانیشی لە هەرێمی كوردستان زیاد بكات.
بێنەلیست سوپاسالاری ئیتاڵیا سەردانی ئەو كامپەی مەشقپێكردنەی كرد كە تیایدا 50 راهێنەری سەربازی ئیتاڵی مهشق بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن.