له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌وڵێکی زۆر ده‌درێن تا ڕێگه له په‌یوه‌ندی کردنی خه‌ڵک بگیرێت به ڕیکخراوه توندڕه‌وه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه، به‌ڵام وه‌ک ڕاپۆرته‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن هێشتاش خه‌ڵک هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌وه ده‌که‌ن.
پشکۆ حه‌مه فه‌ره‌ج، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه بڵاو ده‌بنه‌وه ئاماژه‌یه‌که به سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی شێوازی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و هه‌روه‌هاش شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌وره‌بوونی ئه‌م ڕیکخراوه توندڕه‌وه شێوازێکی سه‌رکه‌وتوو نین و ده‌شڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کان ده‌ست باڵایی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه له‌و ناوچه فراوانانه‌ی له‌ژێر ده‌ستیدان له عێراق و له سوریاشدا.
به‌ڕێز حه‌مه فه‌ره‌ج، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چۆن ئه‌و توانا میدیاییه‌ی که‌وتۆته به‌رده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (سۆشیال میدیا)هۆکارێکی تری به‌رفراوان بوونی ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌یه، وه ده‌شڵێت ڕێگه‌نه‌گرتن له‌م ڕووبه‌ره به‌رفراوانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ خۆ نومایشت کردن و نیشاندانی کرده‌وه توندوتیژه‌کانی هۆکارێکی تری سه‌ره‌کیه که هه‌ندێک خه‌ڵکی دابڕاو له کۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ندییان پێوه بکه‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، پشکۆ حه‌مه فه‌ره‌ج ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌شی زۆری که‌مکرنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینه و توڕه‌یی ده‌که‌وێته سه‌ر هێنانه ئارای سیسته‌م و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دروسته‌وه هه‌یه به تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌دا که ئێستا کێشه‌ی گه‌وره‌ی تیادا هه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: