که‌سان په‌روه‌رده ده‌کرێن
ئه‌کادیمیای جاپک CAPK ده‌زگایه‌که بۆ راهێنان و به بارهێنانی که‌سانێکی لیهاتوو له پێناوی به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی کۆمه‌ڵگا وبهدیهینانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سڤیل، دیموکرات و ئازاد که له سایه‌دا هاووڵاتیان یه‌کسان و سه‌ربه‌خۆ و به ئاشتی بژین.
مه‌جید حه‌قی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان (جاپک- CAPK) و خوێندکاری دکتۆراه له زانستی رێبهرێدا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌و ئه‌کادیمیایه ده‌ڵێت" یه‌ک له کێشه‌کانی گه‌وره‌ی کوردی به تاێبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا نه‌بوونی سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی درووسته که له‌وێدا کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نیه‌کان و ته‌نانه‌ت پارته‌کانیش بتوانن له چوارچێوه‌یه‌کی ئوستانداردا به پێی نۆرمه‌کانی دیموکراتیک په‌روه‌رده بکرێن. کاک مهجێد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌به‌ر رۆشنایی رووداوه‌کانی کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به تاێبه‌ت ئه‌وه‌ی به به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراوه، هه‌موو شورشێک سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی وه یاخود ئاکامه‌که‌ی دیموکراسی نابێت، که واته دیموکراسی وه ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی کاتێک ده‌بێ که په‌روه‌رده‌یه‌کی درووست هه‌بێت، له‌و روه‌وه ئێمه هه‌ستمان کرد یه‌ک له ئه‌رکه گرنگه‌کانی ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین به پێی تواناییه‌کانی ئه‌مرۆێ ته‌کنه‌لۆژی سیستمێک دابنێن بۆ چالاکانی مه‌ده‌نی وه به هۆێ ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا و له چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا شیانی نییه، ئێمه ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتین بیرمان له‌وه کرده‌وه که سیستمێکی ئاموزشی مه‌جازی وه یاخود سیستمێکی په‌روه‌رده‌ی مه‌جازی دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ز له‌و شته ده‌که‌ن له‌و رێگایه‌دا په‌روه‌رده بکرێن".