پێکهێنانی هێزی میلیشیایی شیعه‌کان له عێراق ئه‌وه‌ی به (حه‌شدی شه‌عبی) ناونراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نیگه‌رانی له‌ناو کوردی وڵاته‌که‌دا هێناوه‌ته ئاراوه.
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت به‌ڵێ له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه ئه‌و نیگه‌رانیه له جێی خۆیدایه‌تی له‌وانه ئه‌م حه‌شدی شیعه‌یه له ده‌روه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقن و ستراتیژیه‌تێکی تایبه‌تیان هه‌یه که له خزمه‌ت کارنامه‌کانی لایه‌نه سیاسیه شیعهکاندان و ده‌شڵێت ئه‌م هێزه میلیشیاییه مه‌ترسیه‌کی ڕژده بۆ ئاینده و ده‌بێت له ئێستاوه ستراتیژیه‌تێک هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و سنوردارکردنی جموجۆڵه‌کانی ئه‌و هێزه.
به‌ڕێز عه‌لی ده‌شڵێت جیاوازی ڕوانین سه‌باره‌ت به‌م حه‌شده شهعبیهی شیعه‌کان له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا بوونی هه‌یه، وه‌ک ده‌ڵێت یه‌کێتی تێگه‌یشتنی خۆیی هه‌یه و له‌وانه‌شه ئه‌م جیاوازیه به‌شێک بێت له ململانێکانی نێوانیان (پارتی و یه‌کێتی).
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: