Accessibility links

شه‌ڕ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا به‌رده‌وامه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌یه‌کی سـتراتیژی


له‌شکری ئۆکرانیا ده‌ڵێت جوداخوازانی سه‌ر به‌ ڕووسیا به‌رده‌وامن له‌ شه‌ڕکردن به‌ مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی وێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر‌ی شارۆچکه‌ی دێبالتسێڤی سـتراتیژی، به‌ڵام هێشـتا وێزگه‌که‌ له‌ ژێر ده‌سـتی سه‌ربازانی ئۆکرانیادایه‌.

ئه‌ندرێ لیسینکۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت " جوداخوازان هیچیان له‌و ناوچه‌یه‌ کۆنترۆڵ نه‌کردووه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن وێزگه‌که‌ و به‌شێـکی شارۆچکه‌که‌ داگیربکه‌ن، بۆیه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌."

به‌ڵام جوداخوازه‌کان لای خۆیانه‌وه‌ ده‌ڵێن توانیویانه‌ وێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر‌ه‌که‌ و ته‌واوی شارۆچکه‌ی دێبالتسێڤ کۆنترۆڵ بکه‌ن.

پـێشتر که‌سێـک به‌ ناوی هێزه‌ جوداخوازه‌کان‌ه‌وه‌ به‌ ڕۆیته‌رزی گوتبوو هێزه‌کانیان توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر وێزگه‌که‌ و به‌شێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی شـارۆچکه‌که‌ و ئێسـتا هێزه‌کانی حکومه‌تی ئۆکرانیایان گه‌مارۆداوه‌ و شه‌ڕه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاگربه‌سـته‌ی ڕاگه‌یه‌نداروه‌.

گوته‌بێژی له‌شـکری ئۆکرانیا گوتی له‌ ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوو 5 سه‌ربازی ئۆکرانی کوژراون و 9 سه‌ربازی دیکه‌ برینداربوون.

XS
SM
MD
LG