بێگومان ئێمه ده‌زانین که‌س پێی خۆش نییه دوور له وڵاتی خۆێ بژێ ئه‌گه‌ر بێت و ئازادی و دیموکراسی له‌و وڵاته‌دا فه‌راهم بێت و بتوانێت له ساێه‌ی دا به سه‌ربه‌ستی بژیت، به‌ڵام مه‌خابن که‌سانێکی زۆر له‌به‌ر نه‌بوونی ئازادیه‌کان به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌ر هه‌لده‌گرن.
حهمیدعهبدعهلیپوور یه‌کێک له کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که ماوه‌ی 6 ساڵه به شێوه‌یه‌کی نه ئاسایی له وڵاتی نۆ‌رویژ ده‌ژێ و ئێستاکه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که شیانی سه‌رنوشتێکی نادیاره له ئه‌گه‌ری ناردنه‌وه‌ی، ده‌وڵه‌تی نۆ‌رویژ ئاماده‌ی رێگا پێیدانی نییه بۆ مانه‌وه له‌و وڵاته.
ئه‌نوه‌ر کوهه‌نساڵ چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و له دۆستانی عه‌لیپوور له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و وه‌کو پهبانهر په‌سه‌ند نه‌کراوه به‌و ده‌لیله‌ی خۆیان هه‌یانه، به‌ڵام ئه‌و که‌سه 15 ساڵ زیندانی بۆێ برابوه و پاش ئازادکردنی زیندانی هه‌تا هه‌تای به‌سه‌ر دراوه، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌ترسیه‌کی زۆری له‌سه‌ره له شیانی ناردنه‌وه‌ی. کاک ئه‌نوه‌ر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ناوبراو‌و به رێگای قاچاغی هاتوه‌ته ده‌ره‌وه، به رێگایه‌کی دوور و درێژ، به کاتێکی دوور و درێژ، به ترس و له‌رز و خه‌رجێکی دوور و درێژ هاوهته ده‌ره‌وه".