براک ئۆباما، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر جه‌خت کردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانه‌وه که وڵاتانی ڕۆژئاوا شه‌ڕی دژی ئاینی ئیسلام ده‌که‌ن درۆیه‌کی ناشرینه.
له وتاره‌که‌یدا له‌و کۆنفرانسه لوتکه‌ییه‌ی دژه تێرۆریزم که کۆشکی سپی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات سه‌رۆک ئۆباما په‌یمانی شه‌ڕێکی به‌رده‌وامی دا دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی تر.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌و دید و بۆچوونه‌شی ڕه‌ت کرده‌وه که زیاتر وڵاتانی کریسچیان یان جوله‌که له ڕۆژئاوا شه‌ڕی دژی موسڵمانان ده‌که‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت حکومه‌ت و فه‌رهه‌نگه‌کانیش له جیهاندا ده‌بێت کار له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌کانی ئاینزایی بێنن له‌وانه گرفته‌کانی نێوان سوننه‌کان و شیعه‌کان له جیهانی ئیسلامی‌دا.
بێ له‌وه‌ش سه‌رۆک ئۆباما باسی له‌وه‌ش کردووه ده‌بێت ڕێبه‌رانی جیهان یارمه‌تی خه‌ڵک بده‌ن تا له هه‌ژاری ده‌رباز بن، وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ژاری زه‌مینه‌یه‌که بۆ هه‌وڵه‌کانی ناردنی خه‌ڵک بۆ ناو تێرۆریستان .