ڕۆژی 18ی مانگی 6ی 1994 له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی کولتووری جووله‌که‌کان له بۆئنس ئایرس ی ئارژانتین ناسراوه به (ئامیا) 85 که‌س کوژران و 300 که‌سیش بریندار بوون.
لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌م کاره‌ساته خوێناوی یه هه‌تا ده ساڵان ڕاگیرابوو، هه‌تا ئه‌وه‌ی ئالبێرتۆ نیسمه‌ن، دادستانی فێدڕالی ئارژانتین له ساڵی 2004ی زاینی ئه‌رکی پێ و شوێن گرتنی ئه‌و دۆسیه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت.
ئه‌و له ساڵی 2013ی زاینی چه‌ندین که‌س له به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی کۆماری ئیسلامی تاوانبارکرد که تۆڕێکی تێرۆریستیان له ئامریکای باشوور دا پێک هێناوه و ده‌ستووری ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆمبدانه‌وه‌ی ناوه‌ندی کولتوریان داوه.
18ی مانگی 1ی ئه‌م ساڵ دادستان نیسمه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بچێته پارڵمانی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به لێکۆڵێنه‌وه‌که‌ی پێشکه‌ش بکات له نێو ماڵ دا کوژرا.
هه‌روه‌ها هێکتۆر تیمرمه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئارژانتین داوا له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات که په‌روه‌نده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئامیا له وتووێژه‌کانی ناو‌کی له گه‌ڵ ئێران بهێنێته گۆڕێ.
له ئه‌م وتووێژه‌دا، کاک ئارێز داراپوور، ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاک شی ده‌کاته‌وه که کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دوو مه‌به‌ستی هه‌بووه، یه‌که‌م، ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕش و دووهه‌م به‌ڕێوه‌بردنی کاری تێرۆریستی و ئاژاوه نانه‌وه له وڵاتانی تر.