وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی تاوتوێی سزای زیاتر ده‌کات بۆ سه‌ر ڕوسیا به‌هۆی داگیرکردنی زه‌وی ئۆکرانیا و ده‌شڵێت ڕوسیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا بۆته به‌شێک له پرۆسه‌یه‌کی گاڵته‌جاری.
له میانه‌ی لێدوانه‌که‌ی له له‌نده‌ن به‌ر له کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا فلیپ هامۆند جان کیری به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی چیتر ئه‌م کرده‌وه نابه‌جێیانه‌ی ڕوسیا قه‌بوڵ ناکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت شاراوه نییه بۆ که‌سمان که ڕوسیا خه‌ریکی چهییه به تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا که به‌هۆی ئه‌و هه‌مو تێکنالۆژیایه و سه‌ته‌لایته هه‌مومان ده‌بین که ڕوسیا چی بۆ جودابیره‌کان دابین ده‌کات چۆن ده‌ست ده‌خاته کاروباره‌کانی ئۆکرانیاوه.
سه‌رۆکی ئۆکرانیا پیتۆ پرۆشینکۆ ڕۆژی هه‌ینی کرملنی تاوانبار کرد به‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌بووه له کوشتنی خۆپیشانده‌رانی دژ به ڕوسیا که پاره‌که له که‌یڤ ڕوویدا.