بۆ خوێنه‌ران هه‌رگیز مایه‌ی کێشه‌یه‌کی قوڵ نییه کاتێک شاعیرێک دێت و خه‌مه‌کانی خۆی ده‌هۆنێته‌وه و له به‌رگێکی جوانکاریدا ده‌یخاته به‌رده‌ستمان، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی لای خوێنه‌ران ده‌بێته مایه‌ی وردبوونه‌وه چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنه له‌و خه‌مانه و خۆ دۆزینه‌وه تیایاندا.
له کاتێکداده‌گوترێت "ئه‌ركی ئه‌ده‌ب جوانكردنی ژیانه" ئایا نوسه‌رانی ئێمه هاوڕان یان مێژوو وه‌های لێکردوون هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی ئارایشت کردنی ڕه‌شبینیه‌کاندا بنێن؟
(ئاوێزان نوری) یه‌کێکه له‌و شاعیرانه‌ی به ئاڕاسته‌کانی ژیاندا ده‌نوسێت و ده‌خوازێت گومانه‌کان ببنه باڵی وێنه شیعریه‌کانی و به‌ره‌و ئافراندنه‌کان بیانبات.
بۆ خانمێکی شاعیری وه‌ک(ئاوێزان)بڕوابوون به دانه‌بڕانی شیعر له توڕه‌یی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی باره باوه‌کان گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌ر بۆیه به پێداچوونه‌وه به ده‌قه شیعریه‌کانی ئاوێزاندا هه‌ست ده‌که‌یت لێوان لێ‌ون له ته‌نیایی و دابڕان و هه‌ڵوه‌رین و خه‌م و گینگڵدان وتا ده‌گاته نزیک بوونه‌وه له سه‌فه‌ره ناواده‌کانی ژیان. لێره‌دا به‌نده خاوه‌نی ئه‌و ڕایه نییه ئایا (ئاوێزان نوری) له شیعره‌کانیدا ژن بوون و مرۆڤ بوونی جیا کردۆته‌وه یان نا، ئه‌مه‌یان ئه‌رکی ڕه‌خنه‌گرانه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا ڕه‌خنه هیچ به‌شداریه‌کی هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردنی شیعره‌کانی ئاوێزاندا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا)یه: