گومانی تیدا نییه شهر ماڵوێرانی دێنی و ئاشتیش ئارامی، گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشه‌وه چوون.
پرۆسه‌کانی ئاشتی له تورکیا له نێوان نوێنه‌رانی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان و AKP و حکومه‌تی تورکیا به‌و جۆره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا زۆر له‌وه هێونتر به‌ره‌و پێش ده‌چێت. ئێستاکه پرۆسه‌که به چ ئاقارێکدا ده‌روات.
- پێشه‌وه چوونی پرۆسه‌که وه یاخود دووا که‌وتنی به چیه‌وه به‌ستراوه.
- باوه‌ری و سازش، دوو له هه‌ره ستوونه گرنگه‌کانی ئاشتی دان، ئایا ئه‌و باوه‌ریه له نێوان هه‌ردوو لا درووست بوه وه یاخود هه‌ردوو لا ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داخوازی و مه‌رج و به‌نده‌کاندا سازش بکه‌ن.
- ئایا کورد، HDP, PKK له خواسته راسته‌قینه‌کانی AKP و حکومه‌ته‌که‌ی دڵنیان وه یاخود به پێچه‌وانه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو گومانیان له یه‌کتره.
- په‌یوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و ریفۆرمکاریهکان له ده‌ستور به پرۆسه‌که.
- په‌ێوه‌ندی رۆژئاوای کوردستان به پرۆسه‌که.
- ئومێدێکی زۆر هه‌یه له نه‌ورۆز ده‌ر ئه‌مجامی وت‌و وێژه‌کان رابگه‌ێندرێت و گوایه ئه‌گه‌ر PKK چه‌ک دا بنێت ئه‌م کار و پرۆسه‌یه بچێته په‌رله‌مانه‌وه.
- ئایا شیانی هه‌یه PKK چه‌ک دا بنێت.
- گه‌ره‌نتی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌کو UN, EU بۆ چاودێری کرنی پرۆسه‌که.
- ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی پرۆسه‌کانی ئاشتی و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شهر و زیانه‌کانی بۆ تورکیا، هه‌رێمی کوردستان وه یا پارتی کرێکارانی کوردستان.
- ئه‌مانه به‌شێکی زۆر ئه‌و پرسیارانه‌ن که له‌م مێزگرده‌دا باسی لێ ده‌کرێت.
- میوانان:
- تارا حوسه‌ین جێگری هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی
- رۆژنامه‌نووس دیاری مه‌حه‌مه‌د
-