کۆمه‌ڵێک له چالاکوانان کهمپهینیکیان به‌رێ خستوون له ژێر ناوی" نه بۆ حوکمی داعشیانه له کوردستان" و سکاڵا ده‌که‌ن لایه‌نه ئیسلامیه‌کان تا دێت ئازادیه‌کان له کوردستان سنووردار ده‌که‌ن.
ئاسۆ که‌مال نووسه‌ر و چالاکی کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌م کامپه‌ینه درێژه پێدانی هه‌مان ده‌ستگیرکردنی یوسف مه‌حه‌مه‌د عه‌لی یه به هۆێ ره‌خنه‌کانی له قورئان و ئیسلام که له‌سه‌ر ئه‌نجام ئازاد کرا به‌ڵام که‌یسه‌که‌ی هێشتا له دادگاه هه‌ر ماوه، بۆیه ئێمه له مانگی رابوردووه‌وه هه‌ر هه‌وڵمان داوه ئه‌م که‌یسه دابخرێت، به‌ڵام ئێستا که‌یسه‌که گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی به بێ ئه‌وه‌ی که‌یسه‌که دابخرێ، که هیچ بارێکی قانونی نییه ئه‌و که‌یسه دا نه‌خرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یوسف سه‌ڵماندویه‌تی که هیچ کارێکی نه قانونی نه‌کردووه و ته‌نها له فه‌یس بوکی خۆێ ره‌خنه له ئاێین و ئاێینی ئیسلامی گرتووه. کاک ئاسۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی داواکاری ئێمه لادانی ماده‌ی 372 له یاسای عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی چیتر که‌س نه‌خرێته زیندان به ناوی ئه‌وه‌ی که سۆکایه‌تی ئه‌کرێ به ئاێین. کاک ئاسۆ ده‌شڵێت ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین کوردستان ببێته ده‌سه‌ڵاتێکی سیکۆلار، به تاێبه‌ت ئاێین له یاساکاندا جیا بکرێته‌وه، له په‌روه‌رده و خوێندن جیا بکرێته‌وه وه ئه‌مه ههنگاوێکی زۆر گرنگه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی کوردستاندا که ئێستاکه مه‌ترسی جێگیربوونی به‌دیلی ئیسلامی، سه‌پاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ره‌شه له ناوچه‌که و کوردستانیش ده‌کا. کاک ئاسۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به داخه‌وه یه‌کێیتی، پارتی و گۆران سیکۆلار نیین، به تاێبه‌ت گۆران ئێستاکه زۆر زۆر موجامه‌له‌ی ئیسلامیه‌کان ده‌کات".