فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت یه‌کێـک له هاوڵاتیـیهکانی ڕۆژی سێشه‌ممه له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن ڕفێندراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ژنێـکی فه‌ڕه‌نسایی که له یه‌مه‌ن بۆ ڕێـکخراوێـکی نێوده‌وڵه‌تی کارده‌کات هه‌واڵی ڕفاندنه‌که‌ی پشـتڕاستبووهتهوه.
پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی یه‌مه‌ن گوتی چه‌ند چه‌کدارێـک له یه‌کێـک له جاده‌کانی سه‌نعا ڕێـگه‌یان به ئۆتۆمبیلێـکی کرێ گرتبوو که ئه‌و ژنه فهڕهنسایـیهی و ژنێـکی یه‌مه‌نی تێدابووه کاری وه‌رگێڕی بۆ ده‌کات. پاشان هه‌ردووکیان ڕفاندوون.
هه‌رچه‌نده نائارامیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیانه بێ سه‌روبه‌ری له‌و وڵاته دروسـتکردووه، به‌ڵام یه‌مه‌ن به‌وه ناسراوه حاڵه‌تی ڕفاندنی که‌سانی بیانی تیایدا زۆر ڕووده‌ده‌ن و زیاتر له لایه‌ن چه‌کدارانی خێڵه‌کیـیه‌وه تاوه‌کو گوشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌ت بۆ ئازادکردنی که‌سانی خێڵه‌کانیان که له‌سه‌ر تاوانی جۆراوجۆر زیندانی کراون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه کێ له ڕفاندنه‌که به‌رپـرسیاره.