کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌خوازێت ببێته بڕیارده‌ری بێ ڕکابه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆته خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌کی ناو‌کی که جێی نیگه‌رانیه‌کی زۆره بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی. زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سوننه‌ن و هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئه‌مریکان. زلهێزه‌کانی جیهان له دانوستاندنان له‌گه‌ڵ ئێران تا ده‌ستبه‌رداری جم و جۆڵه ناوکیه‌کانی بێت.
ئایا ئێران له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی ده‌بێت؟
شوێنی ئێران له خاوه‌رمیانه‌دا شوێنێکی گرنگه، به‌ڵام ئابووری ئێران له ڕه‌وشێکی خراپدایه، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ری له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی هه‌روه‌هاش نه‌توانین یان سنورداربوونی هه‌وڵه‌کانی تاران بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی زۆر بۆ نه‌وت و گازی ئێران.
له مانگی شه‌شی ڕابردوو به‌دواوه ئێران پێشنیازی به‌شداربوون ده‌کات له‌و شه‌ڕه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه دژی تێرۆریزم به تایبه‌تیش دژی ڕێکخراوه توندڕه‌وه سوننه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. ئه‌م ڕێکخراوه له پانتاییه‌کی زۆری عێراق و سوریادا ده‌وڵه‌تێکی به ناوی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌وه ڕاگه‌یاندووه.
میوانی به‌رنامه:
سۆران پاڵانی، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی کۆیه.
تاران خواستی خۆی نه‌شاردۆته‌وه بۆ لێدانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته سوننه‌گه‌رایه، وه‌ک له ڕاپۆرته ههواڵیهکانیشدا ئاماژه‌ی پێکراوه ژماره‌یه‌ک له یه‌که سه‌ربازیه‌کانی پاسدارانی شۆڕشیشی ناردۆته ناو عێراق که حکومه‌ته‌که‌ی شیعه‌کان تیایدا باڵا ده‌ستن و هه‌روه‌ها بۆ ناو سوریاش که عه‌له‌ویه‌کان فه‌رمانڕه‌وان.
ئه‌م خواسته‌ی ئێران بۆ به‌شداری له شه‌ڕی دژی تێرۆردا ئه‌و گومانانه‌ی لای شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان نه‌ڕه‌واندۆته‌وه که ده‌شێت ئێران مه‌به‌ستی تری هه‌بن له‌وانه، تۆکمه کردنی پێگه‌کانی خۆی له به‌غدا و له دیمه‌شقیشدا.
له ئێستادا هاوپه‌یمانێتیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێرشی ئاسمانی ده‌کاته سه‌ر مۆڵگاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا و له عێراقیشدا.
ئایا ڕۆژئاوا پێویستی به ئێرانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی سوننه‌کان له ناوچه‌که‌دا؟
هاتنه ئارای ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی وه‌ک "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"ئایا ده‌شێت به به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌وێته‌وه؟
کاتێک که ڕۆژئاوا باس له دۆسێی ناو‌کی ده‌کات ئایا به‌و مانایه‌یه که دۆسێی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران فه‌رامۆش کراوه؟
ده‌شێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆڵێکی زیاتری بداتێ له‌ناو گه‌مه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام وه‌ک ته‌نانه‌ت له ناو ئێرانیشه‌وه ده‌گوترێت نابێته مایه‌ی گۆڕانکاری له ڕه‌فتاره‌کانی ئێران‌دا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆی وڵاته‌که و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ییش، بۆ نمونه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران ده‌سبه‌رداری ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، هاوپه‌یمانه سه‌ره‌کیه‌که‌ی نابێت، وه‌ک چۆن درێژه به سیاسه‌ته پاوانخوازیهکهی خۆی ده‌دات له ڕێی حیزبوڵای لوبنان و به‌رده‌وامیش خۆی به به‌ره‌ی سه‌ره‌کی دژایه‌تیکردنی ئیسرائیل داده‌نێت و...هتد.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییش ئه‌وه‌ی ئێران به هێندی وه‌رنه‌گرێت دۆسێی تۆماره‌کانی مافه‌کانی مرۆڤه، وه‌ک ده‌گوترێت به‌رده‌وام بوونی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێران له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێشێلکاری زیاتری مافه‌کانی مرۆڤه له وڵاته‌که‌دا.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: