کابرایه‌کی خه‌ڵکی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه، که پێشتر ڕێبه‌رێکی تۆڕه تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌لقاعیده بووه، گوناهبارکراوه به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له ته‌قاندنه‌وه‌کانی ساڵی 1998 ی دوو باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئافریکا.
خالید ئه‌لفه‌واز، ته‌مه‌ن 52 ساڵ به چوار تاوانی پیلان گێڕان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سوێندخۆرانه‌وه له نیو یۆرک گوناهبارکرا.
له‌م گوناهبارکردنه‌ی ڕۆژی 5شه‌ممه‌دا ئه‌لفه‌واز به یارمه‌تیدان بۆ ته‌قینه‌وه‌کان تاوانبار نه‌کرا، به‌ڵکو وه‌ک دادپارێزان ده‌ڵێن به‌ر له هێرشه‌کان، ئه‌م گوناهبارکراوه ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئوسامه بن لادنی بۆ شه‌ڕ له میدیاکانی له‌نده‌ندا بڵاوکردۆته‌وه.
پێشتریش دادپارێزان گوتوویانه خالید ئه‌لفه‌واز، ئۆردوگایه‌کی مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌لقاعیده‌ی له ئه‌فغانستان به‌ڕێوه بردووه و هه‌روه‌هاش سه‌ره‌وکاری شانه‌یه‌کی تێرۆریستی کردووه له کینیا.
پارێزه‌ره‌کانی داکۆکی له ئه‌لفه‌واز ده‌که‌ن ده‌ڵێن که‌سێکی جودابیری ئاشتیخوازانه بووه و هاوڕای ئامانجه‌که‌ی ئوسامه بن لادن بووه بۆ ڕیفۆرم کردن له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا و دژی په‌نابردنه به‌ر توندوتیژیش بووه.
له ته‌قینه‌وه‌کانی ساڵی 1998 ی باڵیۆزخانه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له کینیا و ته‌نزانیا 224 که‌س کوژران.
خالید ئه‌لفه‌واز له ساڵی 1998 دا له له‌نده‌ن ده‌ستگیرکرا و له ساڵی 2002 دا ڕاده‌ستی ئه‌مریکا کرا. وه‌هاش دانرابوو له‌گه‌ڵ ئه‌بو ئه‌نه‌س ئه‌ل لیبیدا داگایی بکرێت ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو به هۆی نه‌خۆشیه‌وه مرد.
ئه‌لفه‌واز ڕووبه‌ڕووی سزای زیندانی کردنی هه‌تا هه‌تایی ده‌بێته‌وه.