له رۆژی شه‌ممه 28/2/2015 له له‌نده‌ن کۆنفرانسی سۆسیالست فیمینیسته‌کان به به‌شداری رێکخراوانێک له ئه‌وروپا، ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رێوه چوو.
گۆنا سه‌عید ههڵسۆراوی بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازی ژنان که به نوێنه‌رایه‌تی ژنانی کورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌و کۆنفرانسه‌دا ئاماده بوه، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌م کۆنفرانسه له لایه‌ن به‌شی ژنانی رێکخراوه‌یه‌ک به ناوی رزگاری کرێکاره‌وه رێکخراوه، به‌ڵام چه‌ندین ریکخراوی تری ژنان و فیمینسته‌کان تێدا به‌شداریان کرد. سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی کۆنفرانسه‌که و ئه‌و بابه‌تانه‌ی دانۆستاندنیان له‌سه‌ر ده‌کرێت ده‌ڵێت چه‌ند پانهلێک رێک خستووه بۆ قسه و باس و گفت گۆ له‌سه‌ر ئه‌و کێشه زۆر گرنگانه‌ی که ئه‌مرۆ به‌ره‌و رووێ ژنه فمینیسته سۆسیالسته‌کان بوه‌ته‌وه. گۆنا خانم ده‌شڵێت ئه‌و پهنهلهی ئێمه به‌ستمان له هه‌ره شلۆغترینیان بوو که تێدا باسی خه‌باتی ژنانی کورد له باشوری کوردستا ن و خۆراگری ژنان له رۆژئاوای کوردستانی تێدا کرا ".