یه‌کێک له‌و که‌موکوڕیانه‌ی له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا هه‌یه بریتیه له بایه‌خ نه‌دانێکی ته‌واو به فه‌رهه‌نگی منداڵان.
ئه‌گه‌ر چی ژانری ئه‌ده‌بێکی تایبه‌ت به منداڵان، له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا وه‌ک ژانرێکی نوێ لێی ده‌ڕوانرێت به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که بگوترێت ئه‌م ژانره ئاماده‌یی نه‌بووبێت له داستان و ئه‌فسانه کوردیه‌کاندا.
هه‌وڵه‌کان هه‌بوون و تا ئێستاش به‌رده‌وامییان هه‌یه بۆ جێگیرکردنی ئه‌م ژانره وه‌ک فه‌رهه‌نگی منداڵان به‌ڵام وه‌ک هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و خانه‌یه‌ی وه‌ک ڕێباز و پڕۆژه‌یه‌کی تایبه‌ت به منداڵان لێی بڕوانرێت.
له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کاندا گه‌لێک له ژانره فه‌رهه‌نگیه‌کان ده‌خرێنه خزمه‌ت منداڵانه‌وه.
میوانی به‌رنامه:
ئیبراهیم فه‌رشی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
هه‌ر لێره‌شه‌وه گرنگی کارکردن و بایه‌خدانێکی زۆرتر به‌م ژانره بۆ منداڵان ده‌بینرێت له ڕێی فراوانکردنی زه‌مینه‌کانی په‌روه‌رده‌ییه‌وه که بێ له نوسینی تایبه‌تی و ئه‌کادیمیایی بۆ خودی منداڵان پێویستیشه خانه‌ی تایبه‌تی فه‌رهه‌نگی منداڵان هه‌بن که منداڵ خۆی به‌شیکی دانه‌بڕاو بێت لێی.
ده‌شێت هه‌ندێک جار ئه‌و ده‌قانه‌ی بۆ منداڵان ده‌نوسرێن مه‌به‌ست لێی گه‌وره‌کان بن، به‌ڵام ئایا پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته؟
به‌لای زۆرێک له کۆمه‌ڵناسانه‌وه گه‌ر نوسه‌رێک شاره‌زاییه‌کی ته‌واوی له جیهانی منداڵاندا نه‌بێت و خوێنه‌ری سه‌ره‌کی ده‌قه‌کانی منداڵان خۆیان نه‌بن ئه‌وا ناکرێت ئه‌و نوسینانه وه‌ک ئه‌ده‌بێکی تایبه‌ت به منداڵ لێی بڕوانرێت.
بۆ له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بایه‌خ به‌و بابه‌تانه نادرێن که ده‌شێت ببنه به‌شێکی گه‌وره له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵاندا؟
زۆرن ئه‌وانه‌ی بۆ منداڵان ده‌نوسن به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر هیچ نه‌بێت خۆم ناوی نوسه‌رێکم له‌لا نییه که تایبه‌ت بۆ منداڵ بنوسێت و له هیچ بوارێکی تردا به‌رهه‌می نه‌بێت. بێگومان گه‌ر نوسه‌ری تایبه‌تمان له‌م بواره‌دا نه‌بێت ئه‌وا یانی ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ئاماده‌ییان نابێت و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م ژانره گرنگه فه‌رهه‌نگیه ده‌که‌وێته به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی گه‌وره‌وه.
ئایا نوسین بۆ منداڵان ئاسانه؟ یان هه‌ر ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌دایه که بگوترێت ده‌قێک بۆ منداڵ نوسراوه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) یه: