پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌ر له ساڵی 2005 وه له نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و لایه‌نی کوردی له ئارادایه و له‌و روه‌وه ههنگاوانیکیش هاوێشتراوه، ئایا هێشتا زووه پاش راگه‌یاندنه‌که‌ی نێوان AKP و HDP ئه‌م پرۆسه‌یه به خۆشی کۆتایی پێی بێت وه یاخود وه‌کو پێشبینی ده‌کرێت له نه‌ورۆز شتێک را بگیهندرێت؟
- دانانی چه‌ک، چه‌ککردن وه یاخود راگرتنی شهر هه‌ر کام پێناسه‌ی خۆێ هه‌یه، ده‌کری په‌که‌که پاش ساڵه‌ها ئه‌زمۆن به بێ پیاده‌کردنی لایه‌نی که‌می مه‌رجه‌کانی چه‌ک دا بنێت.
- ئایا بوونی قه‌ندیل و مانه‌وه‌ی قه‌ندیل موسۆگهریهکه بۆ هه‌ر پهێمانێکی ئاشتی، وه یاخود قه‌ندیل ده‌بێت بگوازرێته‌وه ئامه‌د، ڤان و ده‌رسیم.
- له‌و بروایه‌دان ئیمرالی، ئیستامبول(ئه‌نکارا) ئامه‌د، قه‌ندیل له یه‌ک تێگه‌یشتوون.
- ئه‌م پرۆسه‌یه تا چه‌ند به گۆرانکاریه‌کانی ده‌ستوره‌وه گرێ دراوه.
- ئه‌گه‌ر لایه‌نێک به دووای ئاشتی راسته‌قینه‌دایه، ده‌بێ شێوه‌ی زمانه‌وانی و قسه‌کردنیشی بگورێ، به‌ڵام هێشتا نه کاربه‌ده‌ستانی تورکیا و نهمیدیاکانی سه‌باره‌ت به په‌که‌که پێناسه کردنیان نه‌گۆراوه.
- ئه‌مانه و چه‌ند پرسیارێکی تر بابه‌تی مێزگردی ئه‌م جاره‌مانه
- مێوانان:
- فاتح شێخ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی کۆمۆنیستی کارگه‌ری – حکمه‌تیست و هۆزانڤان
- ناسر باباخانی رۆژنامه نووس و مامۆستای زانکۆ
-