ماوه‌یه‌که باس لهئازاکردنی شاری موسڵ ده‌کرێت له‌ده‌ست چه‌کدارانی ڕێکخراوی داعش یاخوود ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه هێزی پێشمه‌رگه له‌م ئۆپه‌راسێۆنه‌دا به‌شدارده‌بێت، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی له‌ناو دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستاندا لێکه‌وتوه‌ته‌وه و ده‌ڵین هێزی سه‌ربازی عێراق له‌موسڵ هه‌ڵاتن بۆچی پێشمه‌رگه قوربانی بۆ گرتنه‌وه‌ی بدات.
ئایا موسڵ به‌ئاسانی ڕزگار ئه‌کرێت؟ بۆ نموونه کوبانی دوای ڕزگارکردنی کاوولبوونی پێوه دیاره له‌کاتێکدا هه‌موو خه‌ڵکی کۆبانی دژ به‌داعش بوون، ئایا کاولبوون له‌موسڵ ڕوونادات؟ ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین زۆرینه‌ی خه‌ڵکی موسڵ سوونه مه‌زهه‌بن و به‌شێکی باش له‌خه‌ڵکی ئه‌وشاره لایه‌نگری ئه‌و چه‌کداره سوونانهن.
هه‌روها هه‌ندێک داوا هه‌یه باکوورد به‌شداربێت به‌ڵام بامهرجی هه‌بێت، ئه‌بێت ئه‌ومه‌رجانه جیبێت کورد داوای کات؟
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی نوسه‌روو چاودێری سیاسی جیهاد موحه‌مه‌ده له‌وڵاتی نه‌رویجه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا.
چیهاد موحه‌مه‌د ده‌ڵێت: سه‌باره‌ت به‌داواکانی باس لهبهشدارینهکردنی پێشمه‌رگه ده‌کات لهئازاکردنی شاری موسڵدا له‌ڕووی سۆزه‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌و خۆێن نه‌ڕشتن ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسایانه بیربکه‌ینه‌وه به‌پێی ده‌ستوور کوردی باشور به‌شێکن له‌عێراق.
ده‌شڵێت موسڵ ته‌نها هی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب نیه‌و و به‌شی کوردیشی تێدایه، ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ش ناڕه‌زایه‌تی تێدایه به‌رامبه‌ر به‌ده‌سڵاتی سیاسی کورد له‌کوردستاندا، به‌ڵام پێویسته کورد به‌شداری بکات ئه‌گه‌رنا زیانی زۆرده‌که‌ین هه‌رچه‌نده خوێنی زۆی پێشمه‌رگه ده‌رژێت.
سه‌باره‌ت به‌پرسیاری ئایا کورد زیانی چی ده‌کات لهبهشدای نه‌کردن، ده‌ڵیت: نه‌یارانی کورد ئه‌وه‌یان پێخۆش نیه و ئه‌یکه‌ن به‌بیانوو و کورد توومهتباردهکهن به‌وه‌ی به‌شداری نه‌کردوه و ده‌ستوری پێشێل کردوه.
وریا کاڵێ ئه‌م گفتووگۆیه‌ی سازداوه.