له 22/2/2015 و له رۆژی زمانی داێکی، کوردانی ناوچه‌ی هه‌ورامان پلاتفۆرمی ( هۆرام) یان راگه‌یاند.
ئاریا به‌زموونه هاوسه‌رۆکی پلاتفۆرمی هۆرام له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له بناغه‌دا ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا، ئێستا وه به تاێبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا که به شوێنی‌دا ده‌گه‌رێن چاره‌سه‌ریه‌که بۆ کێشه و گرفته‌کانی گه‌لان وه به تاێبه‌ت له ناو گه‌لی کوردیش‌دا ئه‌و هه‌مه ره‌نگیه ده‌توانرێت به شێوه‌یه‌کی باشتر به‌هره‌ی لێ ببه‌ین وه ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌لی کورد له‌و بواره‌دا ئێمه ده‌بێ زۆرتر کاری له‌سه‌ر بکه‌ین، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌شدا و به‌و ئامانجه وه به تاێبه‌ت تاێبه‌تمه‌ندی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک له کوردستاندا، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه و ئه‌و مه‌به‌سته بۆ پێکه‌وه ژیانێکی ئاشتیانه و رێک و پێک هه‌م له ناو گه‌لی کورد و گه‌لانی تردا به ده‌ستپێشخه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کاره‌که‌مان ده‌ست پێ‌کرد.
کاک ئاریا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و پلاتفۆرمه بۆ هه‌ردوو به‌شی هه‌ورامانه وه ئێمه بروامان به‌و سنوره ده‌ستکرده جوگرافیانه نییه. کاک ئاریا ده‌شڵێت له راستیدا ناتوانین بڵێن ئه‌مه ته‌نها پلاتفۆرمێکی فه‌رهه‌نگیه وه یاخود پارتێکی سیاسی، به‌لکۆ به پێی ئه‌ساسنامه و به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنه‌که‌دا، ئێمه له فکر و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی په‌ێره‌و ده‌که‌ین که ده‌توانێ چاره‌سه‌ریه‌ک بێت بۆ ئه‌و کێشانه که به تاێبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوین دا هه‌یه وه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و که‌لتور و ره‌سه‌نایه‌تی خۆمان بپارێزین".