دوێنی رژێمی ئێران 6 کورد گوایه به هۆێ بیر و باوه‌ری ئاێینیانه‌وه له سێداره دا و جارێکی تر مافه‌کانی مرۆڤی پێشلکرد.
سه‌عید سه‌نندجی چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی رادیۆێ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ژماره‌یه‌ک له‌م که‌سانه به تاوانی ئه‌وه‌ی گوایه له سنه تیر ئه‌ندازیان له مه‌لایه‌کی ئاێینی کردوون و کوشتوویانه و تیرۆریان کردوون وه ژماره‌یه‌کی تریشیان به تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ی ئه‌و کرداره‌یان ئه‌نجام داوون له سێداره دراوون. کاک سه‌عید ده‌ڵی ئه‌مانه له ساڵ 1388 وه له زینداندان و به‌و جۆره خۆیان باسی ده‌که‌ن گوایه به هۆێ بڵاوکردنه‌وه‌ی (عقائدی اهل السنه) و سۆکایه‌تی کردن به‌و بروایه له لایه‌ن مه‌لاکانی سه‌ر به رژێمه‌وه ده‌ستگیر کرابوون. کاک سه‌عید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌و شێوه‌ی باسی ده‌کرێت ئه‌مانه ژماره‌یه‌کن که لایه‌نگیری ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌ن وه هه‌ر به‌و جۆره مه‌کته‌بی قورئانیان ناو بوو و هه‌ر به‌و جۆره ماونه‌ته‌وه وه به‌و شێوه خه‌ریکی چالاکی خۆیانن و له بیروباوه‌ره‌کانی موفتیزاده لایه‌نگیری ده‌که‌ن".