ڕۆژی 5 ی مانگی 3 ی ساڵی 1991 کورد له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا دامه‌زراوه‌کانی پارتی به‌عسی ڕووخاند.
هه‌رگیز نکوڵی ناکرێت له‌و گرنگی و وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه‌ی ڕاپه‌ڕین به دوای خۆیدا هێنایه ئاراوه له مێژووی نوێی کورددا.
گه‌لی کورد له‌و کاته‌دا بێجگه له ئاواته سیاسیه‌کانی خۆی، ژماره‌یه‌ک خواستی گه‌وره‌شی هه‌بوون بۆ ئایندهی خۆی به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ڕووداوه‌کانی پاش 5 ی سێی ساڵی 1991 ئامانجه‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی گۆڕیوه به‌شێوه‌یه‌ک که کابینه یه‌ک به دوا یه‌که‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌یانتوانیوه بیانخه‌نه‌وه سه‌ر ڕێچکه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خۆی به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه زیاتر ئامانجه‌کان به لاڕێدا بران.
میوانه‌کانی مێزگرد:
ڕێبین ڕه‌سوڵ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
بابه‌کر دڕه‌یی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.
ڕاپه‌ڕین دژ به سته‌م کرا، ڕاپه‌ڕین بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی ئازادیه‌کان کرا، بۆ هه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی دیموکراسی و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌نگاونان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگای سیڤیڵی و شارستانی.
به‌ڵام له پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه له هه‌رێمی کوردستاندا ڕۆژنامه‌وانان ده‌کوژرێن، ده‌ستگیر ده‌کرێن، لێیان ده‌درێت، ئازادیه‌کان کۆت و به‌ند ده‌کرێن، وه‌ک ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان باسی ده‌که‌ن زیندانی نهێنی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ن، مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل ده‌کرێن و بێ له‌مانه‌ش 24 ساڵ له پاش ڕاپه‌ڕین هێشتاش ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه سیاسیه ڕکابه‌ره‌کانی هه‌رێمه‌که گه‌وره‌تر و زیاتریشه له ده‌سه‌ڵاته‌کانی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌م وه‌رچه‌رخانانه له ئامانجه‌کانی ڕاپه‌ڕیندا بۆ؟
ئایا پاش 24 ساڵ گۆڕانکاری له بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می شاخدا هاتۆته ئاراوه که له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می شاردا بگونجێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی میزگردهکهدایه: