دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق 24 ه‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ده‌که‌نه‌وه که کۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تاک لایه‌نه‌ی پارتی به‌عسی سه‌دام حوسه‌ین هێنا له به‌شیکی زۆری کوردستانی عێراقدا.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت پێویسته چه‌مکێک هه‌یه ڕاست بکرێته‌وه و ئه‌وه‌ی له کوردستان ڕوویدا ده‌کرێت به شۆڕشێکی سیاسی ناودێر بکرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی به دوای خۆیدا هێناونی که ده‌کرێت وه‌ک ناوبڕێک دابنرێت له نێوان دوو قۆناغدا، قۆناغی دیکتاتۆریه‌ت و قۆناغی کارکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی دیموکراسیه‌ت.
دکتۆر کامه‌ران ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌پاش چه‌ند مانگێک له ڕاپه‌ڕین له‌بری ئه‌وه‌ی توانا‌و هێزی هه‌رێمی کوردستان بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونه‌که به‌کاربهێنرێت به‌ڵام مه‌خابن بۆ هێرشکردنه سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان به‌کارهێنرا وه‌ک ده‌ڵێت ئاله‌و کاته‌دا ڕاپه‌ڕین له ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی سروشتیی خۆی لایدا و به ئاقارێکی تردا هه‌نگاوی نا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌ڵێت ئه‌و لێبوردنه گشتیه‌ی کاتی خۆی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌ریکرد کارێکی زۆر باش و گونجاو بوو به‌ڵام هێنانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی لێبوردن گرتبونیه‌وه بۆ ناو بواری سیاسی وه‌های کرد فه‌رهه‌نگی حیزبی به‌عس بگه‌ڕێته‌وه ناو کایه‌ی سیاسی هه‌رێم.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: