ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت دوو سه‌رچاوه گوتویانه به ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی باڵای به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له سوریا کراونه‌ته ئامانج و ئه‌بو هومام ئه‌لشامی فه‌رمانده‌ی له‌شـکری گروپه‌که کوژراوه.
ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شوێنێـکدا له شـارۆچکه‌ی سه‌لقین له نزیک سنووری تورکیا له پارێزگای ئیدلیب له باکوری ڕۆژئاوای سوریا ڕوویداوه، که له‌وێ ئه‌و ئه‌ندامه باڵایانه‌ی نوسره کۆبووبوونه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که گوتویه‌تی ته‌قینه‌وه‌که له ئه‌نجامی هێرشی ئاسـمانی فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانان بووه.
به‌ڵام هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن له ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوو هیچ هێرشێـکی ئاسـمانیـیان له پارێزگای ئیدلیب ئه‌نجام نه‌داوه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌بو هومام ئه‌لشامی له مێژه‌وه ئه‌ندامی ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده بووه. له ساڵی 1999 به‌ره‌و ئه‌فغانسـتان ڕۆیشتووه و له‌وێ له بنکه‌ی چه‌کدارانی ئهلغورهبا بووه که ئه‌بو موسعب ئه‌لسوری سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد. پاش نه‌مانی قاعیده له ئه‌فغانستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌که و له عێراق و لوبنان بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا و گۆڕانی بۆ شه‌ڕی ناوخۆ چووه‌ته‌وه بۆ سوریا و له‌وێ کراوه به فه‌رمانده‌ی له‌شکری به‌ره‌ی نوسره.