Accessibility links

سه‌لاح عه‌باسی: تورکیا ئێستاکه‌ ده‌یه‌وێ مۆدێلی میدڤێدڤ – پۆتینی رۆسیا تاقی بکاته‌وه‌


Salah Abbasi
Salah Abbasi

یه‌کێک له‌و ئاسته‌نگانه‌ی که‌ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌کانی ئاشتی دایه‌ له‌ تورکیا و جێ نگرانیه‌ بۆ لایه‌نی کوردی ، یاساکانی ئاسایشه‌ که‌ له‌ لایه‌ن AKP وه‌ پێشکه‌ش کراوه‌ و له‌ ناو په‌رله‌ماندا مشت ومری له‌سه‌ر دایه‌.

رۆژنامه‌وان سه‌لاح عه‌باسی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"ده‌وله‌تی تورکیا دووای مه‌سه‌له‌ی داعش و سستبوونی جێگه‌ و پێگه‌ی تورکیا له‌ ناتۆ و ئه‌وروپادا پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌( حسن النیه‌) ی خۆێ پێشان بدات له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ هه‌ر وه‌ها پێویستی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو هه‌یه‌، پێویستی به‌ ده‌نگی کورده‌کان هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌یه‌وێ چه‌ند هه‌نگاوێک به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بنێت، لێره‌دا چ ده‌وڵه‌ت وه‌یاخود لایه‌نی کوردی به‌ نیازی فیشار خستنه‌ سه‌ر یه‌کتردان و بزانن کێ ده‌توانێ له‌و مشت و مره‌دا ئیمتیازێکی زۆرتر به‌ ده‌ست بێنی. کاک سه‌لاح هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ کاتێکدا کورده‌کان داکۆکی له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی و به‌رگری لێ ده‌که‌ن، وه‌ ئه‌وه‌ش که‌ تا ئێستا خستۆیانه‌ته‌ پێش وه‌کو گۆرینی یاسای بنچینه‌یی، وه‌کو ئاڵوگۆر پێکهێنان له‌ یاسای دژه‌ تیرۆر له‌ قانونی بنچینه‌یی تورکیا بخه‌نه‌ پێش، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راوه‌ستاوه‌ تا چ راده‌یه‌ک له‌و دوو خاڵه‌ گرنگه‌دا بتوانن ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ دانوستاندن، پاشه‌ کشه‌ یان دانی ئیمتیاز ناچار بکه‌ن. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شیانی نییه‌ ئه‌م یاسایانه‌ جارێکی تر ناوچه‌ کوردیه‌کان بکێشێته‌وه‌ ژێر یاسای باری نه‌ ئاسایی و حوکمی عورفی، ده‌ڵێت جێگای گومانه‌ ده‌وڵه‌ت تا چ راده‌یه‌ک جدیه‌ وه‌ تاچ راده‌یه‌ک ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یه‌وی له‌ راستیدا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکا. کاک سه‌لاح ده‌شڵێت ده‌وڵه‌تی تورکیا ئێستاکه‌ ده‌یه‌وێ مۆدێلی میدڤێدڤ – پۆتینی رۆسیا له‌ تورکیا تاقی بکاته‌وه‌، که‌ ئه‌و مۆدێله‌ش پێویستی به‌ هه‌ندێ ئاڵوگۆر هه‌یه‌ له‌ سیستمی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی تورکیادا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:32 0:00

XS
SM
MD
LG