چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش رووداوێکی ناخۆش له کامپی دیموکراته‌کان له کۆیه رووێ دا گوایه هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر کامپه‌که و بێ رێزیان کردووه. بێگومان که‌س له‌گه‌ڵ کارێکی له‌و شێوه‌دا نییه به تاێبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و نه یاسایی بێت. هه‌ندێ له میدیاکان به جۆرێکی ورووژانه رووداوه‌که‌یان خسته به‌ر چاو و ئاسایشیش ده‌ڵێت له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگاه ئه‌و کاره‌یان کردووه.
هادی سۆفیزاده نووسه‌ر و لێکۆله‌ر و ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له راستیدا رووداوی له‌و چه‌شنه ئه‌کرێ لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ بکرێت، یه‌کم ئه‌وه‌ی که کامپی کۆیه ته‌نها شوێنی بریاراتی سیاسی حیزبێکی سیاسی یا بڵێن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران نییه، شوێنی ژیانی ئاساییه، شوێنێکه که ده‌کرێ ئه‌مرۆ وه‌کو شه‌هره‌کێک چاوی لێ بکه‌ین، له‌وێ دیارده‌ی ژن و ژن خوازی، زاوو زێ ئه‌مانه هه‌موو له‌و کامپه‌دا وه‌کو ژیانی ئاسایی به‌رێوه ئه‌چی و له لایه‌کی تره‌وه به به‌دی به‌رێوه‌بردن و که‌م و کۆری له سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری باشوری کوردستاندا هه‌یه، بێگومان له ده‌زگایه‌کی وه‌کو ئاسایشیشدا به‌ر چاو ئه‌که‌وێ، ئه‌مرۆ که ئاسایش وه‌کو سه‌رده‌می پێشمه‌رگه به رۆحێکی شۆرشگیرانه‌وه له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ره‌فتار ناکات به‌لکۆ ئه‌توانین بلێن زۆرتر به مۆدێلیکه له مۆدێلی کۆنی حکومه‌تی به‌عس. کاک هادی هه‌ر وه‌ها ئاماژه به نه‌بوونی باوه‌ری ده‌کات هه‌ر له کۆنه‌وه له نێوان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران که له ذهنی تاکه‌کاندا زیندوو ده‌بێته‌وه و هه‌ر وه‌ها شیانی ده‌ست روێشتویی عه‌واملی ئێران له ناو ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌و شتانه زۆرتر به‌رجه‌سته بکه‌ن".