لایه‌نگیرانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گوایه به به‌رده‌وامی له سه‌ر فه‌یس بوک و تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر ئاسته‌نگیان بۆ درووست ده‌کرێت، ده‌ستیان کردووه به خلافه‌ت بوکی خۆیان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامه‌کانیان له‌سه‌ر ئینترنێت.
مه‌ڵپه‌ری خه‌لافه‌ت بوکیان که له فه‌یس بوک ده‌چێت، وا دیاره هێشتا کاره‌کانی به کۆتایی نه‌گه‌یشتووه. رۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌ستیپێکردبوو و رۆژی پاش له‌گه‌ڵ توێتهرهکهیاندا داخرابوو .
رۆژی پاش په‌یامێک به ئینگلیزی له لاپه‌ره‌ی یه‌کم دانرابوو و تێدا هاتبوو مهڵپهرهکه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی راگیراوه بۆ پاراستنی زانیاره‌کان و زانیاری له باره‌ی ئه‌ندامه‌کانیان و پاراستن و ئاسایشیان.