ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکرێت پرۆسه‌یه‌ک بۆ ئاشتی له تورکیادا هه‌یه، ساڵانه‌ش له گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا که ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنیش به‌ڕێوه‌یه له‌و وڵاته‌دا ئه‌م پرۆسه‌ی ئاشتییه ده‌بێته‌وه بابه‌تێکی گه‌رموگوڕ.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێن به دووری نازانن نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیش ڕێک وه‌ک نه‌ورۆزی ساڵی 2013 ببێته خاڵێکی تری وه‌رچه‌رخان له پرۆسه‌ی ئاشتیدا.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) داوای له لایه‌نه‌که‌ی کرد ده‌ست بکات به خه‌باتی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی کورد له تورکیادا.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌کیش له‌مه‌وبه‌ر ئۆجه‌لان له ئیمرالیه‌وه داوای له په‌که‌که کردووه کۆنگره‌یه‌ک بکات بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری چه‌کدانان.
پارتی کرێکارانی کوردستان داوای له ئانکه‌ره کردووه تا هه‌نگاوی خۆی به ئاڕاسته‌ی ئاشتیدا بنێت ئه‌وجا په‌که‌که بیر له چه‌ک دانان ده‌کاته‌وه.
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قه‌یرانێکی ڕژدی ترسناکدایه، قه‌یرانێکه وه‌ک ده‌گوترێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ئاڕاسته‌کانی هاوکێشه‌کان هه‌یه.
بوونی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه‌ک ڕێکخراوێکی توندڕه‌و له ناوچه‌که‌دا و که هۆکاری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری توندوتیژیه خوێناویه‌کانی ناوچه‌که‌یه ئێستا بۆته به‌شێک له میکانیزمه‌کانی ئاڕاسته کردنی هاوکێشه نوێیه‌کان به‌تایبه‌تیش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که جه‌خت ده‌کرێته‌وه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک وڵاتانی ناوچه‌که به‌پێی کارنامه‌کانی خۆیان ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه ده‌جوڵێنن وه‌ک شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه، قه‌ته‌ر و هه‌روه‌ها تورکیاش.
ئایا ده‌شێت ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ببێته ته‌گه‌ره و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا؟
زۆر بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت تورکیا کارئاسانییه‌کی ته‌واو بۆ چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات له شه‌ڕه‌کانی کۆبانیدا.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له زاری گه‌واهده‌رانه‌وه ده‌ڵێن تورکیا خه‌ریکی لێدانی خه‌نده‌قه له نێوان باکور و ڕۆژئاوادا. پرسیاره‌که له‌وه‌دایه بۆچی تورکیا له ئێستادا ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه ده‌کات؟ به تایبه‌تیش له ده‌مێکدا باس زۆره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هاوشێوه‌ی کۆبانی هێرش بکه‌نه سه‌ر کانتۆنه‌کانی عه‌فرین و جزیره.
کێ ته‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌کییه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی تورکیادا؟
ئایا چه‌کدانانی په‌که‌که ده‌بێته به‌شێک له چاره‌سه‌ر؟
نه‌ورۆز و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵ له ناوچه کورد نشینه‌کانی تورکیادا بۆ کورد چ مانایه‌کی ده‌بێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ش له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه: