Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: شکسته‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی داعش له‌ که‌رکوک و تکریت


له‌م هه‌فته‌یه‌ هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان سـتراتیجیـیه‌تی خۆی له‌ به‌رگریـیه‌وه‌ گۆڕی بۆ هێرشبردن و به‌مه‌ش به‌ پاڵپشـتی هێزی ئاسـمانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان توانیویه‌تی ناوچه‌یه‌کی فراوانی باشوری شاری که‌رکوک له‌ داعش ڕزگاربکات.

هاوکات هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ڕزگارکردنی شـاری تکریت و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری سه‌رکه‌وتنێـکی باشی به‌ده‌سـتهێناوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ک شـکست به‌ داعش هێنراوه‌ که‌ ناچاربووه‌ پـردی سـتراتیجی فه‌تحه‌ بته‌قێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ که‌رکوک ده‌به‌ستێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئێسـتادا داعش مه‌ترسی هه‌یه‌ هێزه‌کان هه‌ر به‌ ڕزگارکردنی تکریت و ده‌وروبه‌ری نه‌وه‌ستن و به‌ره‌و ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ش بـپه‌ڕێنه‌وه‌.

ئه‌م شـکستیـیانه‌ی داعش له‌م ناوچانه‌ هیوایه‌کی زیاتری به‌ هێزه‌ عێراقیـیه‌کان داوه‌ بۆ ئازادکردنی شـاری موسڵ که‌ وه‌ک ده‌ڵێن نیازیان هه‌یه‌ به‌ هاوکاری پـێشـمه‌رگه‌ ڕزگاری بکه‌ن.
پـرسیار لێره‌دا، هۆکاری ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ چین، ئایا ناوخۆیی‌یه‌ یان ده‌ره‌کی؟
ئایا ستراتیجیـیه‌تی هێرشبردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردسـتاندایه‌؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
ئه‌مین عه‌زیز، جێـگری پـێشـووی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر جه‌بار، شـاره‌زای سیاسی و په‌یوه‌ندیـیه‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:47:49 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG