Accessibility links

عه‌لی ئه‌لعیساوی: ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی تکریت ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت


ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شکریه‌کان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ نیگه‌رانیه‌کانی زۆرێک له‌ سوننه‌ ئاینزاکانی وڵاته‌که‌ بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانێکی خوێناوی ئاینزایی له‌ نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کاندا.

له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی عێراق له‌ پێشڕه‌ویدان له‌ هه‌ردوو به‌ره‌ی باکور و باشوری پارێزگاکه‌وه‌.

عه‌لی مه‌حمود ئه‌لعیساوی، ڕاوێژکاری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ئه‌مڕۆش هه‌ینی شه‌ڕی قوه‌س ڕوویانداوه‌ و له‌ چه‌ند کاژمێری داهاتوودا ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌وه‌ی شاری تکریت ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.

به‌ڕێز ئه‌لعیساوی نکوڵی له‌ راگه‌یاندنی هه‌ندێک له‌ که‌سایه‌تیه‌ سوننه‌کانیش ده‌کات که‌ ده‌ڵێن هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌ سوننه‌کان هاتوون وه‌ ده‌ڵێت هه‌زاران چه‌کدار له‌ هێزی عه‌شایه‌ری ناوچه‌که‌ شان به‌شانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدان.

له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌حمود ئه‌لعیساوی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌ کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:19 0:00

XS
SM
MD
LG