هه‌رچه‌ند ئێستاکه هه‌وڵه‌کان بۆ رزگارکردنی تکریت و ئوستانی سه‌لاحه‌دین له ئارادایه به‌ڵام چاوه‌کان هه‌موو له سه‌ر گرتنه‌وه‌ی موسڵ دایه. کاربه‌ده‌ستانی کورد سه‌باره‌ت به به‌شداریکردن له کرداره‌کانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی موسڵ دا هه‌ر یه‌ک به جۆرێک لێدوان ده‌ده‌ن، ئایا کورد به‌شداری ده‌کات؟
خوسره‌و گۆران سه‌رۆکی لیستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" موسڵ گرنگه بۆ کوردستان، موسڵ بێ کوردستان مردووه چونکه نزدیک‌ترین رێگا له هه‌ولێره‌وه بۆ دهۆک ئه‌و رێگایه‌یه که له موسڵه‌وه نزدیکه، بۆیه موسڵ گێدراوه به چوارده‌وره کوردیه‌که‌ی، ئه‌ڵبه‌ته رزگارکردنی موسڵ بۆ ئێمه‌ی کوردان زۆر گرنگه به‌ڵام چۆن رزگار ده‌کرێت ئه‌مه (معادله) یه‌کی زۆر فراوانه و کوردیش به‌شێکه له‌و (معادله) بمانه‌وێ وه یاخود نه‌مانه‌وێ. کاک خوسره‌و هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت موسڵ گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لای رۆژهه‌ڵات، له لای رۆژئاوا و له لای باکور به‌ستراوه به کوردستان، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئێمه به‌شدار ده‌بین".