نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرتێکی نوێ‌دا ده‌ڵێت پێده‌چێت چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تاوانی ژینۆسایدیان به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌کان ئه‌نجام دابێت.
له‌وه‌تای مانگی 6 ی ڕابردووه‌وه ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن ئه‌م ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان به تاوانه‌کانی دژه مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و تاوانه‌کانی دژ به خه‌ڵکی سیڤیڵ و منداڵانیش گوناهبار کردوه.
له‌م ڕاپۆرته نوێیه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ئاماژه‌ش به‌وه کراوه که له‌شکری عێراق و هێزی حه‌شدی شه‌عبیش پێشێلکارییان کردووه و له‌وانه‌شه هه‌ندێکیان بچنه خانه‌ی تاوانه‌کانی جه‌نگه‌وه.
به‌ختیار که‌ریم، پسپۆڕی یاسایی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ئه‌م ڕاپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ردوو ڕووی سیاسی و یاساییه‌وه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌روه‌هاش له ڕووی فره‌یی پێکهاته‌ی ناوچه‌که‌شه‌وه گرنگه و ده‌شڵێت ئه‌و داوایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ناردنی ئه‌م دۆسێیه بۆ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوانه‌کان جۆرێکه له دان پێدانانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به دۆسێی پاکتاوکردنی که‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌کانیش له ناوچه‌که‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕیز که‌ریم ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی پێشێلکاری و تاوانه‌کانی له‌شکری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له عێراقدا ده‌یکه‌ن کارێکی ئاسان نییه و ده‌شڵیت له‌و بڕوایه‌دا نییه که حکومه‌تی عێراق به به‌رنامه پاکتاوی سوننه‌کان بکات و ده‌شڵێت ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر له‌شکری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بڵاوکراونه‌ته‌وه به‌ڵگه‌ی خۆیانیان له‌به‌رده‌ستدایه و هه‌ندێکیشیان پشتڕاست کراونه‌ته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: