هه‌روادێ و ڕۆڵ و کاریگه‌ریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراقدا زیاد ده‌کات و به‌لای هه‌ندێک له چاودێرانیشه‌وه ئه‌و کاریگه‌ریانه سنوره‌کانی شه‌ڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش ده‌به‌زێنێت.
ئێران یارمه‌تی عێراقیه‌کان ده‌دات له‌و شه‌ڕانه‌ی له ناوچه سوننه نشینه‌کاندا ده‌کرێن دژی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سوننه ئاینزا.
وه‌ک چاودیر ده‌ڵێن ئه‌م جۆره یارمه‌تیدانانه ده‌شێت ببێته مایه‌ی گۆڕانکاری له کاراکته‌ری عێراقدا.
گۆران ئازاد، ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه ئێران له ڕابردوشدا و له ئێستاشدا کاریگه‌ریی خۆیی هه‌بووه له عێراقدا و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به پێش و به دوای شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه نییه له دوو ڕوانگه‌وه و وه‌ک ده‌ڵێت یه‌که‌میان هاوسنوریی له‌گه‌ڵ عێراقدا و دووه‌میشیان مه‌سه‌له‌ی ئاینزایی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ئازاد ده‌شڵێت هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکی بیانی له کاروباری هه‌ر وڵاتێک‌دا به‌بێ کاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنی و نابێت جا ئه‌و وڵاته تورکیا یان ئێران بێت یان هه‌ر وڵاتێکی تر بێت و ده‌شڵێت ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی تاران له عێراقدا کاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: